ماتیس: هاوکاری لەگەڵ پەیەدە و یەپەگە  کاتییە

وەزیری بەرگری ئەمریکا وتی هاوکاری وڵاتەکەی لە گەڵ پەیەدە و یەپەگە لە ڕووی هەڵبژاردنەوە نییە بەڵکوو لە ڕووی زەروورەت و کاتەوەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەنادۆڵی، فکری ئیشیک وەزیری بەرگری تورکیا کە بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگری ڕێکخراوی ئاتلانیکی باکوور ( ناتۆ ) لە برووکسێل بە سەر دەبەن، لە گەڵ جەیمز ماتیس هاوتا ئەمریکییەکەی خۆی سەبارەت بە پرسە جیاوازەکان لەوانە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییانەی سووریا، عێراق، قەتەر و ئەفغانستان گفتوگۆی کرد.

ئیشیک لە ئەو دیدارە، جارێکی تر نیگەرانیی تورکیا سەبارەت بە پێوەندیی واشنتۆن لە گەڵ پەیەدە و یەپەگەی بە هاوتا ئەمریکییەکەی ڕاگەیاند.

هاوکات جەیمز ماتیسش بەو جۆرە تورکیای دڵنیا کردەوە: یەپەگە و پەیەدە نە لە ڕووی هەڵبژاردنەوە بەڵکوو لە ڕووی زەروورەتەوە و کاتی ئەو کارە دەکات.

وەزیرانی بەرگری دوو وڵات لە پێوەندی لە گەڵ قەیرانی قەتەر لە ناوچەی کەنداوی فارسیش جەختیان کردە سەر چارەسەریی ئەو بابەتە لە ڕێگای دیپلۆماسییەوە و لە چوارچێوەی دەسەڵاتی نەتەوەیی.

ئیشیک و ماتیس هەروەها ئاماژەیان کردە سەر هاوکاریی دوو وڵات وەکوو دوو هاوتای ئەندامی ناتۆ لە پرسە ناوچەییەکاندا.

News Code 10980

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 11 =