سەربەخۆیی کوردستان دەبێتە هۆی پاوەجێی ناوچەکە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە سەربەخۆیی ئەم هەرێمە دەبێتە هۆی پاوەجێی لە ناوچەکە و جەختیشی کرد کە ئەنجامی ڕیفراندۆم هەرچی بێت، ئەوان بەردەوامن لە شەڕ دژی داعش.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: کوردەکان بەو ئەنجامە گەیشتوون کە بەغدا بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێ ناکات.

جەختیشی کرد: ئەنجامی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرچی بێت، کوردەکان بەردەوام دەبن لە هاوکاری کردن لەگەل بەغدا و ڕۆژاوا بۆ ئەوەی شکست بە داعش بێنن.

 وتیشی: کوردستانی سەربەخۆ دەبێتە هۆی پتەوبوونەوەی پەیوەندی نێوان کوردەکان و عەرەبەکان لە عێراق و کوردستان دەبێتە دراوسێیەکی باش بۆ بەغدا و پێکەوە دژی تیرۆریزم شەڕ دەکەین و سەرچاوەی ئاوە و نەوت بە شێوەیەک کە لە بەرژەوەندی دوولایەن بێت، دابەش دەکەین.

 بارزانی وتی: سەربەخۆیی کوردستان پاوەجێی جێگیر دەکات و شەڕ لە ناوچەکە دوور دەکاتەوە و کوردەکان لەمبارەوە دانوستان لەگەڵ بەغدا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەن.

News Code 10963

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =