هێرشی ئەلقاعیدە بۆ سەر نووسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە لیبیا

هەندێ سەرچاوەی ئاگادار ڕایانگەیاند کە گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئەلقاعیدە ئەندامانی نووسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە لیبیایان بە بارمتە گرتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەناڵی سکای نیوز ڕایگەیاند کە ژمارەیەک چەکداری سەر بە ئەلقاعیدە هێرشیان کردووەتە سەر نووسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە زاویە لە ڕۆژاوای شاری ترابلۆس.

شیاوی ئاماژەیە کە دوای ڕووخانی ڕژێمی مەعەمەر قەزافی و گەیشتنی ڕابوونی عەرەبی بە لیبیا ڕۆژاوا و ناتۆ خۆیان لە کاروباری ناوخۆیی ئەم وڵاتە وەردا و تائیستا شەڕی ناوخۆیی لەم وڵاتە نە کوژراوەتەوە. 

News Code 10962

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 9 =