ئەمریکا ئامادەیە هێرش بکاتە سەر سووریا

هەواڵدەرییەکی زایۆنی پاگەندەی کرد دەوڵەتی واشنتۆن خەریکە ئەمادە دەبێت بۆ هێرش کردنە سەر دیمەشق.

بە ڕاپۆرتy ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی دێبکا فایل لە هەواڵێکدا لە ئامادە بوونی دەوڵەتی دۆنالد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ هێرش دژی سوپای سووریا و هێزەکانی شیعە لە ئەو وڵاتە و لەوانە حزبوڵڵای لوبنان هەواڵی دا.

تەنانەت ئەو دەزگا هەواڵدەرییە زایۆنییە بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ئەگەری ئەوەی داناوە هێزە ئەمریکییەکان تا چەند کاتژمیری دیکە سوپای سووریا دەکەنە ئامانج تا بەر دووپات بوونەوەی هێرشی کیمیایی خان شەیخوون بگرن کە مانگی ئاپ ڕوویدا و رۆژاوا داویەتە پاڵ دەوڵەتی دیمەشق.

شیاوی باسە کە شون سپایسێر وتەبێژی کۆشکی سپی ڕۆژی دووشەممە پاگەندەی کرد ئەمریکا تەوانیویە چالاکییە گوماناوییەکانی هێزە سووریاییەکان ببینن کە ئەگەری ئەنجام دانی هێرشی کیمیایی هەیە.

ناوبراو لە هەمان کاتدا هەڕەشەی کرد ئەگەر ئاوەها ڕووداویک ڕوو بدات، دیمەش و هێزەکانی سەر بە ئەو هێزانە تاوانێکی قورس دەدەن.

لە لایەکی تریشەوە، پێنتاگۆنیش دوێنێ سێشەممە پاگەندەی کرد چالاکیی گوماناویی هاوشێوەی هێرشی نوێ لە بنکەی ئاسمانی شەعیرات لە حومسی دیوە.

سەیر لەوەدایە کە نیکی هیلی باڵوێزی ئەمریکا لە ریکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاڵۆزتر کردنی کەشەکە، بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک لە تووییتەرەکەیدا پاگەندەی کرد: بەرپرسی راستەوخۆی ڕوودانی هەر جۆرە هێرشێک لە سووریا نە تەنیا دەوڵەتی دیمەشق بەڵکوو ئێران و ڕووسیاش دەبێت.

ناوبراو لە کۆتاییدا تووییتەکەی خۆی بە ئەو ڕستە هاندەرانە کۆتایی هێنا: سبەینێ چاوەروانی زیاتر لە ئەمە بن.

تەنانەت دێبکا فایل پاگەندەی کرد کە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر سوپای سووریا ئەگەری هەیە لە کۆپاپۆڕی فڕۆکە بەری جۆرج ئیچ دەبڵیو بوشەوە ئەنجام دەدرێت.

شیاوی باسە هەر جۆر هەنگاوێکی سەربازی ئەمریکا دەتوانێت ببێتە هۆی کردەوەیی کردنەوەی هەڕەشەی ڕووسیا کە ڕێکەوتەکەی دەگەرێتەوە بۆ ٤ ی ئەم مانگەی زایینی ئەنجامی دا.

ڕووسیا دوابەدوای لەناو چوونی فڕۆکەیەکی شەڕکەری سووری لە لایەن هێزی هاوپەیمانانەوە هۆشداریی دا هەر جۆرە ئامێرێک کە بفڕێت لە ڕۆژاوای ڕۆخانەی دیجلەوە بە چاوی ئامانجەوە چاوی لێ دەکەین.

ئێستا بە هەوڵی دێبکا فایل بۆ ئاڵۆزتر نیشان دانی دۆخەکە لە سووریا، بڕێ لە دەزگا هەواڵدەرییەکان وەکوو دەیلی ستاری ئەمریکا دەڵێن، مەترسیی تا ئەگەری روودانی شەڕی جینهانی سێهەم هەیە.

News Code 10961

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =