سەردەشت ئاوێنەی باڵانوێنی زوڵم لێکراویی کوردە

سەید ئەحسەن عەلەوی نوێنەری سنە، دیواندەرە و کامیاران بە بۆنەی ساڵڕۆژی کیمیابارانی سەردەشت پەیامێکی بڵاوکردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،  پەیامەکەی سەید ئەحسەن عەلەوی نوێنەری سنە، دیواندەرە و کامیاران لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی،بە بۆنەی ساڵڕۆژی کیمیابارانی شاری سەردەشت بەم شێوە بڵاو بووەتەوە.

بە ناوی خوا

بیرئانێنی هێرشی کیمیایی ڕژێمی بەعس  بۆ سەردەشتی سەربەرز، پەڵەیەکی ڕەشە بە ناوچاوی تیرۆریزم و چەوسێنەریی جیهانیەوە کە هەر ساڵە لە ٧ ی پووشپەڕ، دڵی مرۆڤایەتی دووبارە دەهەژێنێت.

سەردەشت وەکوو یەکەمین شاری قوربانی چەکە کیمیاییەکان، ئاوێنەی باڵانوێنی زوڵم لێکراوی کوردەکانی جیهانە. کوردەکان لە سەرتانسەری مێژوودا لە لایەن دوژمنەوە هێرشیان کراوەتە سەر و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بێ بەشتر بوونەتەوە.

لە هێرشی کیمیایی ساڵی ١٣٦٦ ی ڕژێمی خوێنمژی بەعس بۆ سەر شاری کوردنشینی سەردەشت، ١٣٠ کەس شەهید بوون و زیاتر لە ٥٠٠٠ کەس بریندار بوون و ئەو بوردمانە تۆقێنەرە بووە یەکێک لە بەڵگەکانی بەرخۆدان و دلێریی کوردەکان لە بەرانبەر دژمن. بەڵآم بەداخەوە تا ئێستا تەنانەت لە ڕۆژژمێری نەتەوەییدایەک ڕۆژ بە ناوی زڵم لێکراوەی سەردەشتەوە ناودێر نەکراوە.

ئەمن وێڕای بەرز ڕاگرتنی یاد و بیرەوەریی شەهیدەکانی ئەو کارەساتە گەورە هیوادارم لە پەنای هەوڵ و تێکۆشان و سەرەنجی تاینەتی بەرپرساندا، هەوری ڕەشی پێشنەکەوتوویی و زوڵم لێکراوی لە سەر دیمەنی ئەو شارە قارەمانە وەلا بنرێت.

سەید ئەحسەن عەلەوی

نوێنەری خەڵکی شارەکانی سنە، دیواندەرە و کامیاران لە مەجلیسی شوورای ئیسلامی

News Code 10959

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =