ساڵی ٢٠١٩ لێپرسینەوە لە ترامپ دەکرێت/ زاواکەی ترامپ سیخوڕی ئیسراییلە

بەربژێری خەڵاتی نوبێل لە وتارێکدا باسی لە چلۆنیی سیاسەتەکانی ئێستای ترامپ بەرانبەر گەمارۆوەکانی سەر ئێران لە لایەکەوە و دۆلارە نەوتییەکانی عەرەبستان لە لایەکی ترەوە کرد.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی – جەواد حەیران نیا- مەهدی زوڵفەقاری: دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئێستای ئەمریکا لە گرتنە بەری ڕوانگەی دژە ئێرانییانەی خۆی لە کاتی کێبڕکێی هەڵبژاردنەکانەوە تا ئەوێ چووە پێشەوە کە ڕاشکاوانە باسی لە سەر دڕاندنی بەرجام (JCPOA) و پیشێل کردنی ئەو ڕێککەوتننامەیە دەکرد.

سیناریۆی بەردەوامیی پەیمان شکینییەکانی واشنتۆن پاش چوونی ناوبراو بۆ کۆشکی سپی لە ٢٠ ی ژانڤیەی ئەمساڵی زایینی بە ئەنجام دانی کارگەلێک وەکوو دانانی ئێران لە ڕیزی ئەو وڵاتانە کە چوونی هاووڵاتییەکانی بۆ ئەمریکا قەدەغەیە، چووە پێشەوە تا ئەوەی کە بە پەسەند کردنی سێنای ئەمریکا لە ١٥ ی جوونی ساڵی ٢٠١٧ بەشە کۆتاییەکەشی تەواو بوو؛ گەمارۆوە ١٤٠ پەڕەییە نوێیەکان دژی کۆماری ئیسلامی ئێران ناسراو بە سیدا کە بە ڕای کارناسان مادەکانی ٢٦ و ٢٩ ی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ساڵی ٢٠١٥ ی نێوان ئێران و وڵاتانی ١+٥ ناسراو بە بەرجامی پێشێل کردووە.

لیژنەی باڵای ئەمریکا لە قسەدا ئەو کارەی بۆ بەرگری لە مافی مرۆڤ و بەربەرەکانێ لە گەڵ توانی قەڵغانی مووشەکی شرۆڤە کرد؛ بیانوویەک کە بەڵگەکەشی دەگڕێتەوە بۆ گرێبەستی چەک و چۆڵی چەند سەد ملیاری عەرەبستان لە گەڵ واشنتۆن لە ڕەوتی سەفەری ئەم دواییانەی ترامپ بۆ ڕیاز خرایە بەر ڕەخنەی توندی ناوەندەکانی مافی مرۆڤ و بڕێ لە وڵاتانی جیهانیشەوە؛ وڵاتێک کە نێزیک بە ٣ ساڵە توندترین هێرشەکان دەکاتە سەر هاووڵاتیانی یەمەنی.

باسەکە بە ئەمەوە کۆتایی نەهات؛ ڕێکس تەیلێرسۆن وەزیری دەرەوەی ٤٥ ەمین سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەفتەی ڕابردوو و لە کۆبوونەوەی کومیتەی کاروباری دەرەوەی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا بە پێچەوانەی یاسا سەرکییە نێودەوڵەتییەکان لە سەر دەستێوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی دیکە، بە ڕاشکاوی  لەسەر گۆڕانی نیزامی ئێران قسەی کرد و لە سەر پاڵپشتی لە بڕێ لایەنەکان بۆ گەیشتن بە ئەو ئامانجە قسەی کرد.

تەواویی ئەو گۆڕانکارییە بووە هۆی ئەوەی کە بۆ وەڵامی بڕێ پرسیار لە سەر هەستیارییەکان لە سەر گۆڕانکارییەکانی بەجێماو لە سیدا تا بەرپەرچەکانی عەرەبستان، وتووێژێکمان لە گەڵ ڕابێرت دەیڤید ستیل لە سیخورە پێشووەکانی ڕێکخراوی سیا و دامەرزێنەری ڕێکخراوی چالاکیی هەواڵگریی سوپای دەریایی لە ئەمریکا هەبێت. ناوبراو هەروەها بەربژێری خەڵاتی نوبێلیش دێتە ئەژمار. شرۆڤەی ئەو وتووێژە بەم شێوەیەیە:

ڕێکس تەیلێرسۆن وەزیری دەرەویە ئەمریکا لەم دواییانەدا رایگەیاند کە پاڵپشتیی ئەو گرووپانە دەکات کە بەدوای گۆڕانی دەسەڵاتی ئێرانەوەن. چ کەسانێکئەو گرووپانە پێک دەهێنن و بۆچی ئەمریکا لە سەر سیاسەتی کۆنی گۆڕانی دەسەڵاتی ئێران جەخت دەکات؟

تەیلێرسۆن لە جیاتی ئەوەی کە سیاسەتەکانی ئەمریکا پێوشوێنگیری بکات، دوای سیاسەتە دەرەکییەکانی ئیسراییل کەوتووە. لە ڕاستیدا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ لە لایەن تێکەڵاوێک لە زایۆنییەکان، بانک دارەکان، موحافزەکارە نوێیەکان و منداڵ ئازارە جنسییەکانەوە کۆنترۆڵ دەکرێت. دەوڵەتی ئەمریکا لە بانترین ئاستدا نە ئەو بڕیارانە پێوشوێنگیری دەکات کە لە سەر بنەڕەتی هۆکارەوە دانراون نە قازانجی گشتی خەڵکی ئەو وڵاتە لە بەر چاو دەکرێت.

سەبارەت بە پێوەندیی ئێران لە گەڵ دراوسێیەکانی خۆی لەوانە عەرەبستانی سعوودی، دەوڵەتی ئەمریکا چ سیاسەتێکی گرتووەتە بەر؟

هاوکاری من ڕۆبێرت بائێر لە بەشی کۆتایی کتێبەکەیدا لە ژێر ناوی خەو لە جێی شەیتاندا دەنووسێت: ل ەحاڵێکدا کە واشنتۆن لە خەونی دەس پێڕاگەیشتن بە پارەکانی سعوودی بوو؛ ببینن کە چلۆن ڕۆحی ئێمە فرۆشت بە نەوتی خاوی عەرەبستان.

ڕێک هەر وایە. ئەمریکا بووتە بەردەی عەرەبستان و ئیسراییل و ئەمن وەکوو مرۆڤێک چیدی چاوپۆشی لە سەر قازانجەکانی ئەمریکام بۆ تەحەمول ناکرێت.

بۆ نموونە ئاماژە دەکەمە سەر جان بێرنان واتا سەرۆکی پێشووتری ڕێکخراوی هەواڵگری ناوەندیی ئەمریکا کە لە بەرانبەر بەرپرسانی عەرەسبتاندا کڕنۆشی بردووە. بێرنانیش وەکوو ئالێن دالس پاش ئەوەی کە لە لایەن جان ئێف کێنێدییەوە دەر کرا،  بەرپرسی لایەنە تاریک و پیسەکانی ڕێکخراوی سیایە و بە دوای ئەوەوەیە تا بە کەڵک وەرگرتن لە بیرکانی ئالێن دالس تا تیرۆری ترامپ وەکوو سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو بچێتە پێشەوە.

ئایا گەمارۆوە دژە ئێرانییەکان لە لایەن مەجلیسی سێنای ئەمریکاوە بە قازانجی ڕۆژاوا و بە تایبەتی واشنتۆنە؟

نا. ئەوەی کە ڕۆژاوا ئەنجامی دەدات لە درێژەی خزمەت بە عەرەبستانی سعوودی، ئیسراییل و واڵ ستریت ژۆرناڵە. ئەو لە لایەکەوە بە داوای گەش کردنەوەی ئاگری شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناڤینن تا لەم ڕێگایەوە نرخی نەوت ببەنە سەرەوە و لە لایەکی تریشەوە تێدەکۆشن تا ئاسایشی هێڵی ئەو مادە گرنگ و حەیاتییە لە بەرزاییەکانی جەولان کە هی سووریا بپارێزن.

سەرەڕای ئەوەی کە ئەو گەمارۆوانە کە دژی ئێرانن بەڕێوە ناچێت، نیشانەی گەمژەیی تەواوی دەوڵەتی ئەمریکان بە شێوەیەک کە هیچ ستراتیژییەکی گرنگ یا سەرەنجێک نەدراوە بە ١٠ هەڕەشەی سەرەکی دژی مرۆڤایەتی واتا پرسی بڵاو بوونەوەی چەک .

پێش بینی دەکرێت کە ساڵی داهاتوو ٤ سێناتۆری کۆماریخوازی ئەمریکی، ٢ فەرمانداری کۆماریخواز و لەواچێ سەرۆک کۆماریی ئەمریکا بە هۆکارگەلێک وەکوو دەسدرێژی جینسی بۆ سەر منداڵان، کوشتنی منداڵان لە دەسەڵات بنرێنە لاوە.

سەرۆک کۆمار ترامپیش بە ئەگەری زۆرەوە لە ساڵی ٢٠١٩ لێپرسینەوەی لێبکرێت.

بڕێ لە کارناسان لە سەر ئەو باوەڕەن کە گەمارۆوە نا ناڤۆکییەکان دژی ئێران بەو واتایەیە کە واشنتۆن گەمارۆوە ناڤۆکییە پێشترکان دژی ئێران بە شێوەیەک تر زیندوو دەکاتەوە. لەم بارەوە ڕای ئێوە چییە؟

بە ڕی من تەواویی کارگەلێک کە دەوڵەتی ئەمریکا چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوەی وڵات ئەنجامی دەدات، هیچ جۆرە پتەویی و ڕێکوپێکییەکی نییە.

زاواکەی ترامپ ( جۆرد کوشنێر) بە ئەگەری زۆرەوە سیخوڕی ئیسراییلە کە لە لایەن دوو هێزی بەناوبانگی مووسادەوە بۆ نێزیک بوونەوە بە ئیڤانکا ترامپ دانراوە.

News Code 10958

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =