کورد پشتیوانی‌ له‌ یه‌كپارچه‌یی‌ خاكی‌ سووریا ده‌كات

هاوسه‌رۆكی‌ پارتی‌ یه‌كێتی‌ دیموكرات په‌یه‌ده‌، رایگه‌یاندووه‌ ئه‌وان هیچ نێتێكیان نییه‌ له‌ كوردستانی سووریا ریفراندۆم ئه‌نجام بده‌ن چونكه‌ ئه‌وان پشتیوانی‌ له‌ یه‌كپارچه‌یی‌ خاكی‌ سوریا ده‌كه‌ن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، ساڵح موسلیم، له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی‌ شه‌رقولئه‌وسه‌ت، وتی: "سیسته‌می‌ فیدراڵيزم له‌ چوارچێوه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ دیموكراتیك باشترین بژارده‌یه‌ بۆ گه‌لی‌ سوریا به‌گشتی‌ چونكه‌ ئه‌وه‌ گره‌نتی‌ یه‌كپارچه‌یی‌ خاكی‌ سوریا ده‌كات".

سه‌باره‌ت به‌ ریفراندۆمی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیش رایگه‌یاند: "ئه‌مه‌ شێوازێكی‌ ته‌قلیدییه‌ ریفراندۆم گرنگترین شت ئه‌وه‌یه‌ ده‌بێت كۆمه‌ڵگا ئازادبێت چ له‌ ناوچه‌یه‌ك بێت یان له‌ گوندێك بێت، ئه‌و كۆمه‌ڵگا ئازاده‌ بتوانێت بڕیار بدات".

هاوسه‌رۆکی په‌یه‌ده‌ هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ رێككه‌وتنی نێوان په‌یه‌ده‌ و ئه‌مه‌ریكا وتی: "هێزه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر زه‌وی‌ له‌ سوریا له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ك هه‌ن، له‌و شوێنانه‌دا هاوكاریمان ده‌كه‌ن، بۆ شه‌ڕی‌ داعش،دوای‌ داعش هیچ رێككه‌وتنێك له‌نێوان ئێمه‌و ئه‌مه‌ركییه‌كان له‌سه‌ر هیچ شتێك نییه‌".

سه‌باره‌ت به‌ روسیاش، ئه‌وه‌ی‌ خستووه‌ته‌ڕوو" رێككه‌وتنی‌ عه‌فرین تاكتیكییه‌، ئه‌گه‌ر رووسه‌كان جدی‌ بن ده‌بێت رێككه‌وتنێك هه‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌یانه‌وێت شه‌ڕی‌ تیرۆر بكه‌ن ده‌بێت هه‌ماهه‌نگی‌ بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئێمه‌".

له‌مباره‌وه‌ خه‌ندان نووسی: له‌ئێستادا هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات كه‌ یه‌په‌گه‌ هێزی‌ سه‌ره‌كییه‌تی‌ به‌هاوكاری‌ ئه‌مه‌ریكا ئۆپه‌راسیۆنی‌ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی‌ پارێزگای‌ ره‌قه‌ به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.

تا ئێستا ئه‌مه‌ریكا چه‌ندین كاروان هاوكاری‌ سه‌ربازی‌ گه‌یاندووه‌ته‌ ده‌ست شه‌ڕڤانانی‌ هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات.

News Code 10953

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 7 =