کوژرانی سێ سه‌ربازی تورکیا له‌ شرناخ

له‌پارێزگای‌ شرناخی تورکیا په‌كه‌كه‌ هێرشی كرده‌ سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی‌ سه‌ربازی‌ توركیاو ۳ سه‌رباز كوژراون.

به‌پێی‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی‌ هه‌واڵی مێهر له‌ هه‌واڵده‌ریی دۆغان، ئێواره‌ی ڕۆژی ڕابردوو له‌ ناوچه‌ی‌ قلێبان له‌ پارێزگای‌ شرناخ، چه‌کدارانی په‌كه‌كه‌ به‌چه‌كی‌ قورس ئۆتۆمبێلێكی‌ سه‌ربازی‌ سوپای‌ توركیایان كردووه‌ته‌ ئامانج.

له‌و هه‌واڵه‌دا هاتووه‌: به‌هۆی‌ هێرشه‌كه‌وه‌ سێ سه‌ربازی‌ توركیا كوژراون و له‌ناوچه‌یه‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ سه‌ربازی‌ ده‌ستیپێكردووه‌.

دوای دوو ساڵ له‌ ئاگربه‌ستی نێوان تورکیا و PKK ، هاوینی ۲۰۱۵ شه‌ڕ ده‌ستیپێکرده‌وه‌و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ توركیا ده‌ستیانكرده‌وه‌ به‌ بۆردومانی‌ ئاسمانی‌ بنكه‌و باره‌گاكانی‌ په‌كه‌كه.

News Code 10951

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =