کوژرانی ٦ فەرماندەی داعش لە کەرکووک

سەرچاوە ناوچەییەکانی کەرکووک لە کوژرانی شەش کەس لە فەرماندەکانی داعش کە یەکێکیان نێزیک بە ئەبووبەکر بەغدادی بووە، لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر باشووری ڕۆژاوای پارێزگای کەرکووک هەواڵیان دا.

بە ڕآپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی سومریە نیوز، سەرچاوەیەکی ناوچەیی سەر بە پارێزگای کەرکووک ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە شەش کەس لە فەرماندە باڵاکانی داعش لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر باشووری ڕۆژاوای پارێزگای کەرکووک کوژراون.

ئەو سەرچاوە وتوویە: شەڕکەرەکانی هاوپەیمانان ڕۆژی دووشەممە ناوچە ژێر دەستەکانی داعشیان لە کاتی ئۆپراسیۆنی ناوچەی عەباسی هەوڵکەوتوو لە باشووری ڕۆژاوای کەرکووک بۆ لای کێوەکانی حەمرین کردووەتە ئامانج و لە کۆتاییدا بووتە هۆی کوژرانی ٦ فەرماندەی باڵای داعشی و تێکشکانی ١٢ ئۆتۆمبیل.

ئەو زیاید کردووە: لە ئەو هێرشەدا یەکێک لە فەرماندەکانی نێزیک بە ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی داعش کوژراوە.

News Code 10948

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 13 =