شەڕی ناوخۆیی داعش لە کەرکووک

سەرچاوە عێراقییەکان لە پێکدادانی توندی نێوان داعشییەکان لە ناوچەی عەباسی لە باشووری ڕۆژاوای کەرکووک هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە، سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی ڕایگەیاند: پێکدادانێکی توند لە نێوان داعشییەکانی حەویجە لە باشووری ڕۆژاوای کەرکووک و داعشییەکانی دیالە لە ناوچەی عەباسی لە ٣٥ کیلۆمەتری باشووری ڕۆژاوای کەرکووک ڕووی داوە.

ئەو سەرچاوە بەیانی کرد: لە ئەو پێکدادانەدا ڕێژەیەک زۆر لە تەکفیرییەکان کوژراو و بریندار بوونە.

بە وتەی ئەو سەرچاوە عێراقییە ئەو پێکدادانە دوابەداوی دابەش کردنی ماڵ و دارایی لە نێوان داعشییەکاندا لە حەویجە و دیالە ڕووی داوە.

News Code 10946

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =