نزم بوونەوەی ١٣.٧ لە سەدیی ڕێژەی زیندانییەکانی کوردستان

بەرپرسی گشتی زیندانەکانی کوردستان وتی: ڕێژەی هاتنی زیندانی بۆ ناو زیندانەکانی پارێزگا لە ساڵی ڕابردوو لە چاو ساڵی پێشووتری ١٣.٧ لە سەد کەمی کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئیسنا، ئیسحاق ئیبراهیمی ڕۆژی یەکشەممە ٤ ی پووشپەڕ لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانیدا، بە وتنی ئەوەی کە ڕێکخراوی زیندانەکان دوو ئەرکی دابینی و پەروەردەیی لە ئەستۆدایە، ئاشكرای کرد: هەبوونی زیندان لە هیچ وڵاتێکدا جیی شانازی نییە بەڵام زەروورەتێکی کۆمەڵایەتییە بۆ تووش بوون لە گەڵ کردەوە نالەبارەکاندا.

ناوبراو زیادی کرد: پێش لە شۆرش کەرامەتی مرۆڤی لە زیندانەکاندا لە بەرچاو نەدەگیرا بەڵام پاش شۆڕش دۆخی زیندانەکان گۆڕا و کەرامەتی مرۆڤی لە بەر چاوی بەرپرساندایە.

سەدا ٩٨ ی زیندانییەکان پیاون

بەرپرسی گشتی زیندانەکانی کوردستان وتیشی: لە پارێزگای کوردستاندا ١٠ ناوەندی چاکسازی و پەروەردەیی کە بریتین لە ٦ زیندان، ٢ زیندانی کاتی، ناوەندێکی چاکسازی و پەروەردە و شوێنێکی فێرکاری پیشە بوونی هەیە و سەدا ٩٨ ی زیندانییەکان پیاون و سەدا ٢ یشی ژنانن.

ناوبراو درێژەی دا: لە هەر ١٠٠ هەزار کەس نێزیک ١٨٧ کەس لە زینداندان کە لە بەراورد لە گەڵ مامناوەندی وڵاتدا کە ٢٧٥ کەس لە هەر ١٠٠ هەزار کەسە، ئامارێکی باشترە.

١.٦ لە سەدی زیندانییەکانی پارزگا تەمەنیان سەرووی ٦٠ ساڵە

ئیبراهیمی ڕایگەیاند: سەدا نیوی زیندانییەکان تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵە، سەدا ١٥ یان تەمەنیان ١٨ تا ٢٥ ساڵە، ٣١.٥ لەدەسیان تەمەنیان ٢٥ تا ٣٢ ساڵە، ٢٩ لە سەدیان ٣٢تەمەنیان  تا ٣٩ ساڵە، ١٠٦ لەسەدیان تەمەنیان سەرووی ٦٠ ساڵە و پاشماوەکەیان سەرووی ٤٠ ساڵە تەمەنیەتی.

زۆرترین تۆمەتی زیندانییەکانی کوردستان پێوەندی بە مادەی هۆشبەرەوە هەیە

ناوبراو هەروەها لە سەر تۆمەتی زیندانییەکان وتی: ٣١.٦ لە سەد تۆمەتیان دەگەڕێتەوە بۆ مادەی هۆشبەر، ٢١ لە سەدیان دزی، ١٠.٥ لە سەدیان تۆمەتیان دژە کەسانی تر و ١٠.٢ لە سەدیان هی تۆمەتی ئابوورییە.

ئینراهیمی درێژەی دا: زیاترین ڕێژەی بەرز بوونەوەی زیندانییەکانی پارێزگا لە ساڵی ٩٥ لە چاو ساڵی پێشووتری دەگەرێتەوە تۆمەتی ئابوور کە نێزیک سەدا ٣٠ بووە بەرز بوونەوەکەی.

News Code 10944

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 8 =