سەدان داعشیمان کوشتووە

سەرۆکی پۆلیسی عێراق شێوەی کاری هێزەکانی پۆلیسی لە شەڕی داعشدا لەو کاتەوە کە شەڕی موسڵ دەستی پێکردووە، شی کردوە.

 بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە یەوم سابع، ڕائد شاکر جوودەت سەرۆکی پۆلیسی عێراق  ئامارێکی لە کوژراوەکانی داعش لە کاتی دەسپێکی شەڕی موسڵەوە لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستای پێشکەش کردووە.

ناوبراو زیادی کرد: هێزە عێراقییەکان سەدان داعشیان کوشتووە کە لە نێوانیاندا سەرکردەی بیانی و عەرەبی داعش دەبینرێت. هەروەها ٢٣٥٢ کیلۆمەتر لە موسڵ و ١٨٨ ناوچە کە تێیاندا ٤٦ شوێنی هەستیار بووە، ئازاد کراوان. ٢٠ هەزار بنەماڵا لە دەستی داعش هەڵاتوون و ١٣٣ هەزار سەوەتەی خۆراکی دابەش کراوە.

جوودەت جەختی کرد: لە ئەو ماوەیەدا ١١٣٩ ئۆتۆمبیلی بۆمب ڕێژکراو، ٦٠١ ماتۆر سیکلێتی بۆمب ڕێژکراو، ٢٢ بەلەم، ١٤٠٠ چەکی جۆراوجۆر، ٤٩ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، ٢٦ توونێل. ١٢ کارگەی چێ کردنی مووشەک لەناو چوون.

ناوبراو بەیانی کرد: هەروەها ٣٦١ پشتوێنی خۆکوژی پووچەڵ کراوەتەوە و ٢١١١ بۆمب و مین تەقێندراوەتەوە.

News Code 10943

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =