٥٠ کەس هاوپەیوەند بە هێرشەکانی تاران دەستگیر کراون

لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی دادستێنی کرماشان پرسگەلێکی جیاواز لەوانە دەستگیریی ٥٠ کەس هاوپەیوەند بە هێرشەکانی تارانی ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئیسنا، موحەمەد حسێن سادقی لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەونایدا کە بە بۆنەی هەفتەی دەزگای داد بەڕێوە چوو، ئاشکرای کرد: نابێ هیچ کەس هەست بکات کە ئەگەر یاسا بنێتە ژێر پێ ئەمنییەتی دەبێت و لە بەڕێوە بردنی یەکسانیدا دەزگای دادهیچ جیاوازییەک دانانێت لە نێوان کەسەکاندا.

ناوبراو لە درێژەدا بە سەرەخۆشی بە بۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییانەی تاران، زیادی کرد: پاش ڕووداوەکەی تاران زیاتر لە ٥٠ کەس لە دەوروبەر و هاوکارەکانی ئەو چەکدارە تیرۆریستانە لە پارێزگای کرماشان دەستگیر کراون پشتوێنی خۆکوژی، ئامێری ئەلکترۆنیکی و چەک و چٶڵی سەربازیان لێ دۆزراوەتەوە و دەستی بە سەردا گیراوە.

سادقی جەختی کرد: سنوورەکانی پارێزگا لەژێ چاوەدێریی هێزە ئیتلاعاتییەکاندایە و ناوچەکە لە ئەمنییەت و ئاسایشی تەواو دایە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە بابەتی تەقە کردن و پێکدادان لە سنوورەکانی پارێزگا بە تەواوەتی درۆیەو ئاوەها پرسێکی ڕاست نیە، وتی: هێرشە تیرۆریستییەکانی ئەم واییناەی تاران نابێ بدرێتە پاڵ نەتەوەیەکی تایبەتەوە و ئاوەها شتێک هیچ کات قبووڵ ناکرێت.

 دادستێنی کرماشان لە درێژەی ئەو کۆنفرانسە ڕۆژنامەییەدا سەبارت بە یاسا بڕینەکان لە ڕەوتی هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییانەدا وتی: پێش لە بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکان ٤٧ کاناڵی بانگەشەیی پێش لە هەڵبژاردنەکان ناسران و ڕێژەیەک لە بەربژێرەکانیش بانگهێشت کران و لە درێژەشدا پاش هەڵبژاردنەکان ٣٠ دۆسیەی یاسا بڕین پێکهات و تێیاندا ٧٥ کەس بانگهێستی دادگا کران کە پرسی ئەو دۆسیانە خەریکە لێک دەدرێتەوە.

سادقی وتیشی: هەندێ بەرپرس لە بەڕێوەبەرانی دەوڵەتی پارێزگاش لە ڕیزی ئەو ٧٥ تۆمەتبارەدا هاوپەیوەند بە یاسا بڕینی هەڵبژاردەکان بانگهێشتی دادگا کراون.

News Code 10942

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =