سەرۆکانی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا و سووریا بە نهێنی کۆبوونەوە

دەزگایەکی هەواڵدەریی ئەمریکی دەڵێت سەرۆکی سیا لە پێوەندی تەلەفۆنی لە گەڵ هاوتا سووریەکەی خۆی داوای هەوڵ بۆ ئازادیی هەواڵنێرێکی ئەمریکی کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی ئەمریکی نیۆیۆرک تایمز دەڵێت مایک پۆمپۆ سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ناوەندی ئەمریکا ( سیا) لە سەرەتاکانی فێڤریە و یەکەم ڕۆژەکانی هاتنی دۆناڵد ترامپ نۆ کۆشکی سپی، پێوەندیی تەلەفۆنیی نهێنی لە گەڵ هاوتا سووریەکەی عەلی مەملووک هەبووە.

هۆکاری ئەو پیوەندییە کە بانترین ئاستی پێوەندیی واشنتۆن – دیمەشق پاش دەسپێکی قەیرانی سووریا دێتە ئەژمار، بۆ زانیاری لە چارەنووسی ئۆستین تایس هەواڵنێری  ئەمریکی  بووە کە نێزیک ٥ ساڵ پێش لە سووریا بێ سەروشوێن بوو و واشنتۆن پاگەندە دەکات کە لە زیندانی دەوڵەتی دیمەشقدایە.

نیۆیۆرک تایمز ئاماژە ینەداوەتە سەر قسەکانی نێوان سەرۆکەکانی دەگازی هەواڵگری ٢ وڵاتەکە ، بەڵام وتراوە کە تەوەری وتووێژی ئەوان هەوڵ بۆ ئازادیی تایس بووە کە لە ئۆگۆستی ٢٠١٢ لە سووریا بێ سەر و شوێن بوو و پاش مانگێک لەو ڕووداوە، گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاو کرایەوە کە ئەو بە چاوی بەستراوەوە لە نێو کۆمەڵێک پیاوی چەکداردایە.

ئەگەرچی ئەمریکا تۆمەتەکەی داوەتە پاڵ دەوڵەتی دیمەشق، سووریاش ئەو تۆمەتە ڕەت دەکاتەوە.

لە هەمان کاتدا دەوترێت واشنتۆن چەندین جار داوای لە دەوڵەتی دیمەشق کردووە تایس بدۆزێتەوە و لە کۆتاییدا بۆ ئازادیی دانوستان بکات.

بەم حاڵەشەوە، هەموو هەوڵەکان پاش ئەوەی کە ترامپ بە بیانووی هێرشی کیمیایی خان شەیخوون، بنکەی شەعیراتی لە سووریا بوردمان کرد، لە گەڵ شکست ڕووبەڕوو بووەوە.

News Code 10930

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 5 =