دوو چه‌كداری داعش خۆیان ڕاده‌ستی پێشمه‌رگه‌ كرد

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ میحوه‌ری باشووری كه‌ركووك رایگه‌یاند، له‌ سنووری گوندی عوزێرییه‌ دوو چه‌كداری داعش، خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان‌ كرد.

به‌ راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ کوردستان ۲۴، یه‌كێك له‌و چه‌كدارانه‌ له‌ ریزه‌كانی داعش پله‌ی هه‌بووه‌.

ئه‌گه‌رچی ماوه‌یه‌ك چه‌كدارانی داعش له‌ سنووره‌كه‌ جموجۆڵییان په‌یدابووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، داعش له‌ هه‌موو رووێكه‌وه‌، سه‌ربازی و دارایی لاواز بووه‌ و تواناكانی له‌ده‌ستداوه‌.

چاودێرانی سه‌ربازی پێیان وایه‌، له‌ ماوه‌ی داهاتوو ژماره‌یه‌كی زیاتر له‌ چه‌كداران خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ گه‌مارۆدراون و هیچ رێگه‌چاره‌یه‌كی دیكه‌یان نه‌ماوه‌.

News Code 10900

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 5 =