ڕۆژائاو دەیان هەزار تیرۆریستی بۆ ڕووخاندنی حکوومەتی سووریا ناردووە

سەرۆکی ئەنجومەنی ژێئۆپلۆتیکی ئێران ڕایگەیاند: وڵاتانی ڕۆژئاوایی بە ئیتیلاف لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی،تورکیا و ژمارەیەک لە وڵاتان و بە پارەی هەندێ وڵاتی عەرەبی وەک سعوودیە و قەتەر دەیان هەزار تیرۆریستیان بۆ ڕووخاندنی حکوومەتی سیاسی سووریا رەوانەی ئەو وڵاتە کرد.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، سەردار سەید یەحیا ڕەحیم سەفەوی ئەمڕۆ دووشەمە ۲۰ ی ڕەزبەر لە هەشتەمین کۆنگرەی ئەنجومەنی ژێئۆپلۆتیکی ئێران کە لە زانکۆی کوردستان بەڕێوەچوو، وتی: لە رابردوودا دەوڵەتە زلهێزەکانی رۆژئاوا ژێئۆپلۆتیکیان بۆ دەستداگرتن بەسەر وڵاتانی ئەفریقایی و ئاسیایی بەکاردەهێنا و ئەمڕۆیش هەر ئەو دەوڵەتانە ژێئۆپلۆتیک بۆ پەرەدان بە تیرۆزیزم بەکاردێنن.

وتیشی: ۱۴ ساڵە کە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا لەلایەن سیاسەتوانانی زلهێزی ڕۆژئاوایی بە سەرکردایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا تووشی شەڕ و تیرۆریزمی ماڵ وێرانکەر بووە.

ڕاشیگەیاند کە وڵاتانی ڕۆژئاوایی بە ئیتیلاف لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی، تورکیا و ژمارەیەک لە وڵاتان و بە پارەی هەندێ وڵاتی عەرەبی وەک سعوودیە و قەتەر دەیان هەزار تیرۆریستیان بۆ رووخاندنی حکوومەتی سیاسی تورکئا رەوانەی ئەو وڵاتە کردووە.

ئەو وتی: بە گوێرەی ئەو ئامارەی کە لە ساڵی ۲۰۱۳ خراوەتەڕوو، ۱۴ هەزار کەس لە چیچان بەرەو سووریا نێردراون کە لەم ژمارە ۳ هەزار و ۶۷۱ کەس کوژراون و لە عەرەبستان و  و تورکیاشەوە ۱۲ هەزار و زیاتر لە ۵ هەزار کەس بۆ سووریا ڕەوانە کراون.

ئەو باسی لە ئامانجی دەسەڵاتەکانی ڕۆژئاوا لە داڕێژاندنی ژێئۆپۆلتیکی تیرۆریزمی تەکفیری کرد و وتی: نائەمن کردن و شڵەژاندنی دەوڵەتەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا، دابەشکردنی وڵاتانی سووریا، لیبیا و یەمەن و لە درێژخایەندا عەرەبستانی سعوودی و پاراستنی ئەمنییەتی ڕژێمی زایۆنی و خافڵاندنی گەلانی ئیسلامی لە ئازادکردنی قودسی شەریف لەو ئامانجانەیە.

هەروەها وتیشی: گەڕانەوەی زلهێزانی ڕۆژئاوایی بۆ ناوچەکە و پەرەدان بە بنکە سەربازییەکانیان لە ناوچە و ڕێگری لە ڕابوونی ئیسلامی لە وڵاتانی ئیسلامی و ناکۆکی نانەوە لە نێوان شیعە و سوننە و عەلەوییەکان  و ڕێگری کردن لە پەرەسەندنی کێشی ژێئۆپۆلتیکی و دەسەڵاتی سیاسی فەرهەنگی ئێران لە ڕۆژئاوای ئاسیا لە دیکەی ئامانجەکانیانە.

جەختی لەوەش کردەوە کە دەبێ زانایانی ئیسلامی و بلیمەتانی ئازاد ئەندێش و پسپۆڕانی ئێرانی و ئاسیایی، ژێئۆپۆلتیک ببەنە خزمەتی ئاشتی و ئاسایشی بەردەوامی جیهان و ناوچەکە و هەروەها بەرنگاربوونەوەی تیرۆریزم و توندوتیژی.

News Code 109

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =