ڕۆحانی لە پێدانی بەرپرسایەتی بە سوننەکان ڕچە دەشکێنێت

پارێزگاری کرماشان ڕایگەیاند کە کەڵک وەرگرتن لە ئەهلی سوننە و ژنان لە پۆستی باڵای بەڕێوەبەرایەتی وڵات لە بەرنامەی کای دەوڵەتی دوازیەمی ئێراندایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئیرنا، ئەسەدوڵڵا ڕازانی شەوی پێنجشەممە لە کۆبوونەوە لە گەڵ هەڵکەوتەکانی ئەهلی سوننە کە لە پارێزگای کرماشان بەڕێوە چوو، ئاشکرای کرد: بەڕێز ڕۆحانی لە بواری دانی پۆستگەلی بەرپرسایەتی بە ئەهلی سوننە تابۆ دەشکێنێت کە بەم زووانە هەواڵەکەی بڵاو دەبێتەوە.

ناوبراو ئاشکرای کرد: شوناسی نەتەوەیی ئێمە کە بریتییە لە حەشیمەتێکی ئەهلی سوننە و شیعە قازانج و ئاسایشی نەتەوەیی ئێمە پێک دێنێت، مەودایەکی زۆر لە نێوان شیعە و سوننە لە بەشگەلی بیر و بڕوایی و کردەوەشدا لە نێوان شیعە و سوننە بوونی نیە و لە بنەرەتدا هاوبەشیی زۆرمان هەیە.

ناوبراو زیادی کرد: لە ماوەی ٣٨ ساڵ دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا ناوچە کوردەوارییەکان پێشکەوتنی زۆریان بە خۆوە بینیوە بۆ نموونە ڕێژەی خوێنەوارەکانی شاری پاوە پێش شۆڕش لە ئەنگوستانی دەست زۆر کەمتر بووە بەڵام شۆڕشی ئیسلامی یەکسانیی فێرکاری و ئاکادمیکی لە ئەو شارە بردووەتە سەرەوە.

ناوبراو جەختی کرد: لە تەواویی لایەن و ڕێکخراوەکانی کۆماری ئیسلامی وەبەرایەتی دراوە بە لەناو بردنی هەژاری و بە تواوی هێزەوە لەو بوارەدا خەریکن هەوڵی بۆ دەدەن.

پاریزگایر کرماشان بە ئاماژە بە دواکەوتوویی ئەو پارێزگا لە چاو پارێزگاکانی تر وتی: نابێ لە بیری بکەین کە بڕێ لە جیهازاتی بنەڕەتی وەکوو ڕێگای ئاسن ١٠٠ ساڵ دواتر هاتە کرماشان.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئەمڕۆ بێکاری کێشەی سەرەکی تەواوی وڵاتە، وتی: بە پێی بەرنامەی شەشەم پارێزگاگەلێک وەکوو کرماشان کە ڕێژەی بێکاری تێیدا زۆرە بەشێک لە ماڵیاتی خەڵکەکەی دەبەخشرێت.

پارێزگایر کرماشان بە وتنی ئەوەی کە دەوڵەت بە دوای چارەسەریی بێکاری لە ناوچە دواکەوتووەکانە، ئاشكرای کرد: گەشەی هەورامانات وەبەرایەتی سەرەکیی پارێزگا دێتە ئەژمار.

لە ئەو کۆبوونەوەیەدا هەشت کەس لە هەڵکەوتەکانی ئەهلی سوننەی کرماشان داواکاری و پرسەکانی پێوەندیدار بە کۆمەلگەی ئەهلی سوننەیان باس کرد.

پارێزگای کرماشان نێزیک ٢ ملیۆن حەشیمەتی هەیە کە لەو ڕێژەیە ٥٨٦ هەزار و ٦٢١ کەس واتا سەدا ٣٠ ی لە گوندەکاندا ژیان دەکەن.

لە ئەو پارێزگایە شیعە، ئەهلی سوننە و ئەهلی حەق بۆ ماوەی چەندین سەدەیە بە ئارامییەوە ژیان دەکەن.

News Code 10868

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =