هێرشی مووشه‌کی بۆ سه‌ر داعش به‌ فه‌رمانی ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی بوو

سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگه‌یاند که‌ ئۆپراسیۆنی مووشه‌کی له‌یله‌تولقه‌در به‌ پێی پله‌ سه‌ربازییه‌کان و به‌ هه‌ماهه‌نگی لێژنه‌ی گشتی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کان و له‌ ژێر فه‌رمانی ڕێبه‌ری باڵای ئێران به‌ڕێوه‌ چوو.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگه‌یاند که‌  سه‌رجه‌م قۆناغه‌کانی دۆزینه‌وه‌ و کۆکردنه‌وه‌ زانیاری و لێکدانه‌وه‌ی ئامانجه‌کان و بنکه‌ی تیرۆریسته‌کانی داعش له‌ ناوچه‌ی ده‌یره‌زوور به‌ شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت و ته‌نیا له‌ لایه‌ن ئه‌ندامانی سوپای قودسی پاسدارانی ئێران جێبه‌جێ کرا و دوای دڵنیاییه‌کی زۆر له‌ ئۆپراسیۆنه‌که‌ له‌ لایه‌ن هێزی ئاسمانی سوپاوه‌ ئۆپراسیۆنه‌که‌ ئه‌نجام بوو.

هه‌روه‌ها له‌ درێژه‌دا هاتووه‌: هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێران به‌ پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی که‌ ده‌ستی که‌وتبوون، ئۆپراسیۆنی مووشه‌کی له‌یله‌تولقه‌دری داڕشت و ۶ مووشه‌کی نێوان بڕی به‌ره‌و بنکه‌ی تیرۆریسته‌کانی داعش له‌ ده‌یرزوور ته‌قانده‌وه‌.

له‌ کۆتاییدا سوپای پاسدارانی جه‌ختی کردووه‌: له‌م ئۆپراسیۆنه‌دا زیاتر له‌ ۱۷۰ تیرۆریستی داعشی که‌ چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌کی داعشیشی تێدا بووه‌ کوژران، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کی زۆر داعشی بریندار بوون و له‌ ڕووی بنکه‌ و باره‌گا و توانی سه‌ربازی زه‌ربێکی گه‌وره‌ به‌ر داعش که‌وتووه‌.

شایانی باسه‌ که‌ ۱۷ی جۆزه‌ردان چه‌ند تیرۆریستێک هێرشیان کرده‌ سه‌ر شاری تاران و سوپای پاسدارانی ئێرانیش له‌ وڵام دانه‌وه‌ به‌م هێرشانه‌ ۶ مووشه‌کی نێوانبڕی باڵستیکی له‌ بنکه‌ و باره‌گاکانی گرووپی تیرۆریستی داعش له‌ سووریا گرت.

News Code 10857

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 5 =