ده‌ستگیریی چەند کەس هاوپه‌یوه‌ند به‌ هێرشەکانی تاران لە کرماشان

سەرۆکی دەزگای دادی پارێزگای کرماشان رایگه‌یاند: لە پێوەندی لە گەڵ هێرشە تیرۆریستییەکانی تارن، چه‌ند گومان لێکراو لە کرماشان ناسراون و دەستگیر کران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوکتۆر مەحەمەد ڕەزا عداڵەتخوا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: چه‌ندین که‌سی گومان لێکراو لە کرماشان ناسراون و دەستگیر کران و  چەند کەسی دیکەش هەر لەم پێوەندیدا خەریکن دەناسرێن که‌ دواتر ده‌ستگیر ده‌بن.

ناوبراو وتیشی: کەسانێکی زۆر لە پێوەندی لە گەڵ پێکدادانەکانی ئەم دواییانە لە پارێزگا ناسراون و دەستگیر کراون بەڵام ٣٧١ کیلۆمەتر سنووری هاوبەش لە گەڵ عێراق و قاچاخی چەک لە ڕێگای سنووری پاریزگاوە کاریگەریی هەیە و هەر بە ئەو دۆخەشەوە دۆزینەوەی باشمان هەبووە.

News Code 10855

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 13 =