به‌شداریی پێنج بەلەمەوانی کورد له‌ کەمپی هەڵکەوتەکانی ئێران

پێنج بەلەمەوانی کورد بە ڕای فیدراسیۆن بۆ کەمپی هەڵبژاردنی هەڵکەوتە تازەلاوەکانی وڵات بانگهێشت کران.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، یەکەم کەمپی هەڵبژاردنی هەڵکەوتەکانی وڵات لە بوارەکانی کانۆ سپینت، کانۆئیسلالۆم و ڕإووینگ لە ٣١ ی جۆزەردانەوە لە تاران ده‌ستی پێکردووه‌ که‌ تێدا ئەرشید ناسری، سەید ماردین مووسەوی، زەکەریا نەقشبەندی، فواد هۆشیار و شەهرووز سەفایی له‌ کوردستانه‌وه‌ به‌شدارن.

گەڵاڵەی هەڵبژاردنی تازەلاوانی هەڵکەوتە بە بەشداری مامۆستایانی نێودەوڵەتی لە دەریاچەی ئازادی بەڕێوە دەچێت و ئەو گەڵاڵەیە بە مەبەستی پەروەردە و بەهێز کردنەوەی پاڵەوانان و بە ئامانجی پەروەردەی هەوداکانی بەلەمەوانی لە ئۆلەمپیکی تازە لاوان بەڕێوە دەچێت.

ئەو گەڵاڵەیە لە سێ بواری جیاوازی بەلەمەوانی بە بەشداری ٦٠ وەرزشوانی هەڵبژێردراو لە ٢٠ پارێزگای سوەتانسەری وڵاتەوە بەڕێوە دەچێت.

گەڵالەی هەڵبژاردنی هەڵکەوتەی وڵات لە ژێر چاوەدێری کومیتەی نێودەوڵەتی ئۆلەمپیک IOC و هاوکاریی کومیتەی نێودەوڵەتی ئۆلەمپیک، ڕێکخراوی ژینگە و کومیتەی بەرەنگار بوونەوەی دووپینگ لە فیدراسیۆنی بەلەمەوانی لە ڕۆژانی ٣١ ی جۆزەردان تا ٨ ی پووشپەڕ لە دەریاچەی ئازادی تاران بەڕێوە دەچێت.

News Code 10841

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =