هێرشی مووشەکی ئێران پەیامی بۆ ئەمریکا و ناوچەکە بوو

داڕێژەری گەمارۆوە ناڤۆکییەکانی ئێران بە ئاماژە بە ئەوەی کە تاران لە مووشەکەکانی خۆی بۆ هێرش کەڵكی نەگرتووە، وتی: گەمارۆوەکانی ئەم دواییانەی سێنا لە بەرنامەی مووشەکی ئێران گۆڕانێک دروست ناکات.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی- موحەمەد قادری – جەواد حەیران نیا: ڕێکس تەیلێرسۆن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی بیستنی سێنا رۆژی چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوو وتبووی کە پاڵپشتی دەکات لە لایەنە ناوخۆییەکان بۆ گۆڕانی دەسەڵاتی سیاسی ئێران.

ناوبراو لە بارەی ڕای دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە گۆڕانی دەسەڵاتی ئێران وتی: سیاسەتی ئێمە بەرانبەر ئێران خەریکە کۆ دەبێتەوە و هێشتا پێشکەشی سەرۆک کۆمار نەکراوە. بەم حاڵەوە ئێمە لە دەوری ئاڵۆزکەری ئێران لە ناوچەکە ئاگادارین و خەریکی بەربەرەکانێ لە گەڵ هێژموونیی ئێرانین.

هەر لەم پێوەندیەدا هەواڵنێری مێهر دیمانەیەکی لە گەڵ ڕیچارد نینفۆ ئەندامی پێشووی گرووپی دانوستانکاری ناڤۆکی ئەمریکا و کارناسی کاروباری گەمارۆوەکان و ئاسایشی نێودەوڵەتی و پەرە نەسەندی چەک و تەقەمەنی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و لێکۆڵەری زانکۆی کلۆمبیای ئەمریکا، ئەنجام داوە.

لە نینفۆ وەکوو داڕێژەری گەمارۆوەکانی ئێرانیش ناو دەبرێت. ناوبراو ئێستا مامۆستای زانکۆی کلۆمبیای ئەمریکایە.

ڕێکس تەیلێرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەم دواییانەدا ڕایگەیاندووە، ئەمریکا دەیەوێت پاڵپشتی بکات لە ئەوانەی ئەیانەوێت دەسەڵاتی سیاسی ئێران بگۆڕن. ئەو گرووپانە ڕێک چ گرووپگەلێکن و بۆچی دەوڵەتی ترامپ زوومی کردووەته‌ سەر سیاسەتی کۆنی گۆڕانی دەسەڵاتی ئێران؟

لە بەر ئەوەی کە من چالاکییەکەم لە دەوڵەتی ویلایەتە یەکگرتووەکاندا نەماوە سەبارەت بە ئەوەی کە مەبەستی تەیلێرسۆن لە ئەو گرووپانە ڕێک چ کەسگەلێکە نازانم. من وا بیر دەکەمەوە کە ئەوەی کە تەیلێرسۆن وتوویە و لە بیریدایە بکرێت شرۆڤە بکرێت. بە هۆکارگەلی ڕوونەوە، وتەکانی تەیلێرسۆن پاڵپشتی لە گۆڕانی دەسەڵاتی سیاسی ئێرانە. کەسانێک هەن کە وتەکەی تەیلێرسۆن کەمتر بشێونکە شرۆڤە دەکەن و ئەو جۆرە بۆی دەچن کە پاڵپشتیی نەریتی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە هەوڵەکانی کۆمەڵگای مەدەنی ئێرانە بۆ چاکسازیی خۆی.

بەڵام من ئەبێ بەرانبەر ئەوەی کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە ڕاشکاوی وتوویە بکشێمەوە. ڕای تاکەیی من ئەوەیە کە بە پێی مێژووی خۆمان، توانا کردنی هەر گرووپێک لە ناوخۆی ئێران قازانجێکی زۆر کەمی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەدواوە هەیە.

بە ڕای من ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەبێ نیگەرانییەکانی خۆی هەم سەبارەت بە سیاسەتەکانی ئێران لە ناوخۆ و هەم لە دەرەوە بە ڕاشکاوی بەیان بکات و جەخت بکات لە سەر پاڵپشتیی خۆی لە خەڵکی ئێران بۆ دیاری کردنی چارەنووسی خۆ.

بە پێی پێوەندیی ئێران لە گەڵ دراوسێیەکانی خۆی لەوانە عەرەبستانی سعوودی، دەوڵەتی ئەمریکا ئەبێ لە ئەم ناوچە چ سیاسەتێک بگرێتە بەر؟

من ڕێک تێناگەم لە قسەکەتان. من پێم وایە ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەبێ داوا لە تەواوی وڵاتەکان بکات تا لە دیپلۆماسی و وتووێژ بۆ چارەسەریی کێشەکانیان کەڵک وەربگرن. ئەو ڕاستییە بۆ شێوەی پێوەندیی عەرەبستان لە گەڵ ئێران یا هەر شوێنێکی دیکەی جیهان هەر وایە.

ئایا پەسەند کردنی گەمارۆوە نوێیە دژە ئێرانییەکان لە لایه‌ن سێناوە، کاریگەری دەکاتە سەر دابینی قازانجی ڕۆژاوا و ئەمریکا؟

من پێم وایە کە گەمارۆوەکانی ئەمریکا دەگەڕێتەوە بۆ نیگەرانییەکانی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران. من لە سەر ئەو باوەڕەم کە بەستێن بۆ دروست کردنی پێوەندیی باشتر لە نێوان ئێران و ئەمریکا بوونی هەیە ئاڵبەت چارەسەریی بڕێ نیگەرانییەکان پرسێکی زەروورە بۆ ئەنجامی ئەو کارە.

بڕێ کارناسان لە سەر ئەو باوەڕەن کە گەمارۆوە سەپێندراوە ناناڤۆکییە نوێیەکان لە لەیان ئەمریکاوە دژی ئێران بە واتای ئەوەیە کە واشنتۆن دەیەوێت گەمارۆوە ناڤۆکییەکانی ڕابردوو لە شێوەیەکی نوێدا بێنێتە ئاراوە، ڕای ئێوە لەو بارەیەوە چییە؟

من پێم وا نیە کە گەمارۆ نوێیەکان دژی ئێران، هەر گەمارۆوە ناڤۆکییەکانی ڕابردوون. گەمارۆوە ناناڤۆکییە پەسەند کراوەکان لە لایەن مەجلیسی سێناوە، کە ئەبێ لە لایەن مەجلیسی نوێنەرانیشەوە لێک بدرێتەوە زیاتر جەخت دەکاتە سەر بەرنامەی مووشەکی باڵستیک و دۆسیەی مافی مرۆڤی ئێران.

مەجلیسی سێنا گەمارۆی سەر ئێرانی پەسەند کردووە، ئەمە لە حاڵێکدایە کە تەنانەت بڕیارنامەی ٢٢٣١ ی شوورای ئاسایشیش لە مادەی ٣دا بەس مووشەکەکانی تایبەت بە گواستنەوەی کڵاوەی ناڤۆکی، ئەویش بۆ ماوەی ٨ ساڵ قەدەغە کردووە. ئایا بە ڕای ئێوە گەمارۆوە نوێیەکان دژی ئێران یاسایییە؟

بەڵی من لە سەر ئەو باوەڕەم ، بەرجام بەر بە سەپاندنی گەمارۆوەکان دژی ئێران لە لایەن  ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە لە بواری ناناڤۆکییەوە لەوانە بەرنامەی مووشەکی ناگرێت.

ئێران چەند شەو پێش بوو کە بە مووشەکگەلێکەوە داعشی کردە ئامانج کە ئەمریکا بە هۆیەوە گەمارۆی خستووەتە سەر ئێران. ئێران چەندین جار جەختی کردووە و رایگەیاندووە کە لە توانا مووشەکییەکانی خۆی بۆ بەرگری لە نیشتمانەکەی کەڵک وەردەگرێت. ئایا لە مێژووی کۆماری ئیسلامیدا جارێک بینیوتانە کە ئێران لە مووشەکەکانی خۆی بۆ هێرش بردنە سەر وڵاتێکی تر کەڵک وەربگرێت؟

وەڵامی ئەو پرسیەرە ڕوونە، نە... . ئەو مووشەکە کە ئێران هاویشتوویە سەلماندی بە ئەو کەسانە کە نیگەرانی بەرنامەی مووشەکی ئێرانن کە تاران توانای ئەوەی هەیە کە ئامانجەکانی لە دووردەسەتەوە بپێکێت.

هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر داعش ئەگەری هەیە بە ئەو مەبەستەوە بێت کە هۆشداری بداتە دەوڵەتەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و ئەمریکا.

News Code 10829

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 11 =