۷ کوژراو وبریندار لە هێرشی پەکەکە بۆ سەر سوپای تورکیا

لە ئاکامی هێرشی هێزەکانی پەکەکە بۆ سەر کاروانێکی سوپای تورکیا ،۷ کەس کوژران و بریندار بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بە گێرانەوەی دەیلی سەباح، ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی تورکیا (TSK) بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە لە هێرشی چەکدارانی پەکەکە بۆ سەر سوپای تورکیا لە هەکاری، سەربازیك کوژراوە و ۶ سەربازیش بریندار بوونە.

 بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، هێزەکانی پەکەکە دوێنێ ئێوارە بە تیربار و دووشکا هێرشیان کردووە تە سەر سوپای تورکیا کە ویستوویانە بەەرەو شاری وان بچن.

 سەرچاوە ناوچەییەکان وتوویانە کە باری تەندروستی هەندێ لە بریندارانی ئەو هێرشە ناجێگیرە.

News Code 10825

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =