ژمارەی هەشتمی گۆڤاری نێودەوڵەتی مێهر بڵاوکرایەوە

ژمارەی هەشتمی گۆڤاری نێودەوڵەتی مێهر لە بەشەکانی ئێران،جیهان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست،ئەفریقا،ئەورووپا،ئەمریکا و ئاسیا بڵاوکرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئەم گۆڤارە کە بە شێوەی دیجیتاڵی بڵاودەکرێتەوە هەوڵ دەدات بە لێکدانەوەی شرۆڤەیی دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و جیهان و ڕەوتی گۆرانکارییەکان لە قەبارەی ڕاپۆرت و دیمانە.

 دیمانە لەگەڵ عەمار حەکیم، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق لە ڕیزی ئەو بابەتانەیە کە لەم ژمارەیەی گۆڤاری نێودەوڵەتی مێهر چاپ کراوە.

 دیمانە لەگەڵ «ریچارد نیفۆ» لە داڕێژەرانی گەمارۆکانی سەر ئێران، گفتوگۆ لەگەڵ «جیم والش» مامۆستای زانکۆی MIT، گفتوگۆ لەگەڵ «رابێرت ئاینهۆرن» جێگری پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، گەلۆ «نایاک» لە خۆمانە و هۆکاری نەفرەتی ئێرانییەکان لە ئینگلیز لەو بابەتانەیە کە لە بەشی ئێران و جیهانی ئەم گۆڤارەدا بڵاوبووەتەوە.

هەروەها پەنێلی «یەکپارچەیی عێراق»، «دابەش بوونی عێراق بە مەزەی دیپلۆماسی»، «پێنجەمین ساڵی قەیرانی سووری»، گفتوگۆ لەگەڵ «عەمار حەکیم» سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق لە ڕیزی ئەو بابەتانەدایە کە لەم ژمارەیەی گۆڤاری نێودەوڵەتی مێهر چاپ بووه.

چەندین بابەتی رۆژەڤی دیکەش لە ناوچەکە و جیهان وهەوەها ئێران لەم گۆڤارەدا لێکدراوەتەوە و لەگەڵ چەندین کەسایەتی ناسراوی سیاسی و دیپلۆماسی جیهانیش گفتوگۆ کراوە.

News Code 108

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =