به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، مێدیا عه‌ره‌بییه‌کان گرنگییه‌کی تایبه‌تیان به هه‌واڵی مووشه‌ک بارانی گرووپی تیرۆریستی داعش له لایه‌ن ئێرانه‌وه داوه.
کاناڵی ئه‌لعه‌ربییه سه‌ره‌تا هه‌واڵێکی به په‌له‌ی له‌م مووشه‌ک بارانه بڵاو کرده‌وه و ئاماژه‌ی دا که سوپای پاسدارانی ئێران بنکه‌کانی داعشی له ده‌یره‌زوور بۆردمان کردووه.
ئه‌لعه‌ره‌بییه ڕایگه‌یاند که ئه‌م هێرشه مووشه‌کیانه له تۆڵه‌ی هێرشه‌کانی سه‌ر شاری تاران بووه که داعش له ئه‌ستۆی گرت.
هه‌روه‌ها هافینگتۆن پۆستی عه‌ره‌بی ئاماژه‌ی دا که سوپای پاسدارانی هێرشی کردووه‌ته سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا و به مووشه‌ک بنکه‌کانی داعشی خاپوور کردووه.
ئه‌م مێدیایه زیادی کرد که ئه‌مه بۆ یه‌که‌م جاره ئێران ڕاسته‌وخۆ تیرۆریسته‌کانی داعش له خاکی خۆیه‌وه ده‌کوتێت. ئێران و سووریا دوو هاوپه‌یمانی سه‌ره‌کی له ناوچه‌که‌دان.
ڕۆژنامه‌ی ئهلنههاری کوه‌یت به چه‌ندین هه‌واڵی به په‌له هه‌واڵی مووشه‌ک بارانی داعشی له لایه‌ن ئێرانه‌وه بڵاو کرده‌وه و به بابه‌تێکی نوێ له قه‌ڵه‌می دا که ئێران یه‌که‌م جاره کاری وه‌ها له ناوچه‌که‌دا بکات.
ئه‌لجه‌زیره ڕایگه‌یاند که ئێران له ۳۰ ساڵی ڕابردوودا ئه‌مه یه‌که‌م جاره به‌م جۆره و به مووشه‌ک هێرش بکاته سه‌ر لایه‌نی دژبه‌ری خۆی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات. ئه‌لجه‌زیره هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا که ڕێبه‌ری باڵای ئێران جه‌ختیان کردووه که ئێران زه‌ربێکی کوشه‌نده‌ی له دژمنه‌کانی داوه.
هه‌روه‌ها ئه‌لمه‌نار ڕایگه‌یاند که هێرشه مووشه‌کییه‌کانی ئێران ته‌نیا چه‌ند کاتژمێر دوای ئه‌وه ڕووی دا که ڕێبه‌ری باڵای ئێران لێدوانی تووندی له دژی دوژمنانی ئێران دا و ئاماژه‌یان کردووه که ئێران به هه‌موو هێزیه‌وه له به‌رانبه‌ر دوژمنه‌کانی ڕاده‌وه‌ستێت.
ڕۆژنامه‌ی شهڕقول ئهوسهتیش ڕایگه‌یاند که ئێران ۶ مووشه‌کی به‌هێزی له بنکه‌کانی داعش له ده‌یره‌زوور گرتووه. ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی به سه‌ر ئاسمانی عێراقدا تێپه‌ڕ بووه.
شایانی باسه که زۆربه‌ی مێدیا جیهانییه‌کان کاردانه‌وه‌ی به په‌له‌یان بۆ هه‌واڵی مووشه‌ک بارانی داعش له لایه‌ن ئێرانه‌وه بووه.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه که دوێنێ شه‌و سوپای پاسدارانی ئێران له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاشکرای کرد که ۶ مووشه‌کی له بنکه و باره‌گاکانی تیرۆریسته‌کانی داعش له شاری ده‌یره‌زووری سووریا گرتووه و ئه‌مه‌ش وه‌ک وڵامێک بۆ هێرشه‌کانی سه‌ر شاری تاران بووه.
بۆچوونی ئێوە