دوو چەکدار له‌ جاده‌ی کرماشان-ئیلام دستگیر کران

سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له‌ ده‌ستگیر کردنی دوو که‌سی چه‌کدار له‌ جاده‌ی کرماشان-ئیلام هه‌واڵی دا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له‌ ئێران له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئاژانسی مێهر وتی: له‌ درێژه‌ی چاودڕێڕی ته‌واوی ئه‌منی و هه‌واڵگری به‌ سه‌ر ناوچه‌که‌ و کۆنترۆڵی هه‌رجۆره‌ کێشه‌یه‌کی ئه‌منی هه‌موو ڕێکاره‌ پێویسته‌کان له‌به‌ر گیراوه‌.

ئه‌و زیادی کرد: هه‌ر له‌مباره‌وه‌ دوو که‌سی گومان لێکراو به‌ ئۆتۆمبیلی پڕاید له‌ جاده‌ی کرماشان به‌ره‌و ئیلام ده‌ستگیر کراون که‌ دوو کڵاشینکۆف و ده‌مانچه‌یه‌ک و بڕێک فیشه‌کیان پێبووه‌ و ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌.

ئه‌م سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌ وتی: ئه‌م دوو که‌سه‌ ڕاده‌ستی دادگاکانی کرماشان کراون و لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ بابه‌ته‌که‌ درێژه‌ی هه‌یه‌.

News Code 10751

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 9 =