بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی لوبنانی ئەلعەهد، ئەبوو مەهدی موهەندس فهرماندهی حەشدی شەعبی وتی: کەسانێک هەن کە هەزاران شەهید دەدەن تا عێراق ڕزگار بکەن.
ڕاشیگهیاند:هاوبەشییەکانی نێوان هێزەکانی سوپا و هێزەکانی حەشدی شەعبی دەبێتە هۆی پهرهسهندنی سەرکەوتنەکان لە داهاتوودا.
موهەندس زیادی کرد: کوردەکانی عێراق لە ساڵانی ڕابردوودا هاوکاری زۆریان لە گەڵ هێزە عێراقییەکان هەبوو لە شەڕ دژی داعشدا. ئێمە هەر هەموومان واتا کوردەکان، تورکمانەکان و سوننەکان یەکگرتووین.
وتیشی: حەشدی شەعبی هەنگاوێکی لە دەرەوەی یاساکان نەناوە. حەشدی شەعبی هۆکاری یەکڕیزی و یەکپارچەیی لە عێراقن.
ئەو فەرماندە باڵای حەشدی شەعبی هەروەها ڕایگهیاند: خەڵکی عێراق پاڵپشتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا و دەوری گرنگی تاران لە بهزاندنی تیرۆریستەکان هەرگیز لە بیر ناکات.
بۆچوونی ئێوە