فستیڤاڵی جوان ترین ئه‌سب له‌ کرماشان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

ئه‌نجومه‌نی چاکه‌ سواری کرماشان ڕایگه‌یاند که‌ به‌ زوویی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی جوان ترین ئه‌سب له‌ کرماشان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئه‌نجومه‌نی چاکه‌ سواری کرماشان ڕایگه‌یاند که‌ به‌ زوویی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی جوان ترین ئه‌سب له‌ ژێر ناوی "ئیکاهۆ" له‌ کرماشان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌ ئه‌م فستیڤاڵه‌ له‌ دوو به‌شی ئه‌سبی عه‌ره‌بی و ئه‌سبی کوردی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. کاتی فستیڤاڵه‌که‌ش ۷ بۆ ۱۱ی پوشپه‌ڕی ئه‌مساڵ ده‌بێت.

ئه‌نجومه‌نی چاکه‌ سواری زیادی کرد که‌ له‌ ڕۆژی ۷ بۆ ۹ی پوشپه‌ڕ کێبه‌رکێی ئه‌سبی جوانی عه‌ره‌ب و له‌ ڕۆژی ۱۰ بۆ ۱۱ی پوشپه‌ڕ کێبه‌رکێی جوان ترین ئه‌سبی کوردی له‌ جیهاندا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌ پێی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ لێهاتووییه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنی جوان ترین ئه‌سب، ئه‌ساله‌ت و پاکی نه‌ژاد، ستایلی جه‌سته‌ی ئه‌سبه‌کان، ئه‌خلاق، فه‌رمانبه‌رداری و ڕاهاتوویی ئه‌سبه‌کان ده‌بێت.

ساڵی ڕابردوو به‌ گشتی ۲۷۰ ئه‌سب له‌ ئێران و جیهانه‌وه‌ له‌م فستیڤاڵه‌دا به‌شداریان کرد بوو، ئه‌مساڵ ۱۵۰ ئه‌سب له‌ به‌شی ئه‌سبی کوردی و ۲۰۰ ئه‌سب له‌ به‌شی ئه‌سبی عه‌ره‌بی به‌شداریان کردووه‌ و پێکه‌وه‌ له‌ چه‌ند قۆناغێکدا کێبه‌رکێ ده‌که‌ن.

شایانی باسه‌ که‌ شوێنی به‌ڕێوه‌ چوونی ئه‌م فستیڤاڵه‌ له‌ ستادیۆمی ۱۵ی جۆزه‌ردانی کرماشان ده‌بێت.

News Code 10665

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 10 =