گەلی عێراق هه‌رگیز یارمه‌تییه‌کانی ئێران له‌ بیر ناکه‌ن

سه‌رۆکی مه‌جلیسی باڵای ئیسلامی عێراق ڕایگه‌یاند که‌ خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ی هه‌رگیز یارمه‌تییه‌کانی ئێران له‌ بیر ناکه‌ن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لعه‌هد، سه‌ید عه‌مار حه‌کیم، سه‌رۆکی مه‌جلیسی باڵای ئیسلامی عێراق ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند: گەلی عێراق هه‌رگیز ناتوانێت یارمه‌تییه‌کانی ئێران له‌ سه‌رکه‌وتنی هێزه‌کانی عێراق له‌ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆر له‌ بیر بکات.

ئه‌و هاوکات له‌گه‌ڵ سپاس له‌ ئایه‌توڵا سیستانی بۆ فتوای دروست کردنی حه‌شدی شه‌عبی وتی: عێراق به‌ نیسبه‌ت ۳ ساڵ به‌ر له‌ ئێستا ئاڵ و گۆڕی زۆری به‌ سه‌ردا هاتووه‌، ئه‌وکات نیگه‌رانی داڕمانی هێزه‌کانی عێراق له‌ ئارادا بوو، به‌ڵام ئێستا ئێمه‌ له‌ سه‌رکه‌وتن به‌رده‌وامین و یه‌ک له‌ دوای یه‌ک ناوچه‌کانی عێراق ئازاد ده‌که‌ین. ئه‌مه‌ش ته‌نیا له‌ سایه‌ی مه‌رجه‌عیه‌تی عێراقدا به‌ دی هات.

حه‌کیم ئاماژه‌ی به‌م بابه‌ته‌ کرد که‌ ئێمه‌ شانازی به‌ حه‌شدی شه‌عبیه‌وه‌ ده‌که‌ین و وتی: ئێمه‌ ده‌بێت له‌مه‌ به‌دوا له‌ بۆ له‌ناو بردنی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ شاراوه‌کان هه‌وڵبده‌ین.

سه‌رۆکی مه‌جلیسی باڵای ئیسلامی عێراق جه‌ختی کرد که‌ سه‌رکه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌کان ده‌بێت هاوکات بێت له‌گه‌ڵ سه‌رکه‌وتنه‌ سیاسییه‌کان و ئاشتی نه‌ته‌وه‌یی.

News Code 10664

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =