داعش لەپ تاپ بۆ بۆمب دانەری بەکاردێنێت

دەزگایەکی هەواڵدەریی ئەمریکی ڕایگەیاند کە گرووپی داعش ئەیەوێت لە لەپ تاپ بۆ بۆمبدانەریی لە هێرشە تیرۆریستییەکان بەکاربێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز بە گێڕانەوە لە بەرپرسانی ئەمریکی نووسی: دەزگا هەواڵدەرییەکانی ئیسراییل بە بەرپرسانی واشنتۆنیان ڕاگەیاند کە داعش ئەیەوێت لە لەپ تاپ وەکوو بۆمب لە فڕۆکەکان کەڵک وەربگرێت.

ناوبراو ئاشکرای کرد: کارناسانی ئەمنیی هەواڵگریی ئیسراییل چەند مانگ پێش لە رێگای دزە بۆ ناو گرووپە تایبەتەکانی چێ کردنی بۆمب و تەقەمەنی لە سووریا تێگەیشتن کە داعش بۆمبی بە قەبارەی باتریی لەپ تاپ بەرهەم هێناوە کە لە فڕۆکەخانەکانیشدا نابینرێت.

شیاوی باسە ئەمریکا لەم دواییانەدا فەرمانێکی دەرکردووە کە بە پێی ئەو فەرمانە هاووڵاتیانی ٨ وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لەوانە میسر، عەرەبستان و ئوردۆن ناتوانن لە دەزگا زیرەکەکان وەکوو مۆبایل، لەپ تاپ، تەب لێت  کەڵک وەربگرن.

News Code 10662

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 7 =