ئەمریکا یارمەتی تیرۆریستەکانی چیچانی داوە

سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کاتی ئۆپراسیۆنی شەڕی ڕووسیا لە چیچان، یارمەتی سیاسی و ئابووریی دەگەیاندە تیرۆریستەکانی چیچان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، ڤیلادمیر پووتین، سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا لە وتووێژ لە گەڵ ستۆن کە لە کەناڵی تەلڤزیۆنی Showtime بڵاو بووەوە، رایگەیاند: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کاتی ئۆپراسیۆنی شەڕی ڕووسیا لە چیچان، یارمەتیی ئابووری و سیاسیی دەگەیاندە تیرۆریستەکانی چیچان. بەرپرسانی ئەمریکا یارمەتی سیاسی بە ڕاشکاوانە دەگەیادنە میلیشیاکانی چیچان و هەرگیز نەیاندەشاردەوە.

ناوبراو وتیشی: بەڵگەگەلێک لەو بارەیەوە لە بەر دەستدایە.

سەرۆک کۆماری ڕووسیا درێژەی دا: لە وتووێژ لە گەڵ جۆرج بووش، سەرۆک کۆماری ئەو کاتە لەو بارەیەوە قسەم کردووە و تەنانەت ئەو هێزە هەواڵگرییانەی ئەمریکا کە لە قەفقاز کاریان دەکرد،پێیم وتووە.

پووتین زیادی کرد: کاردانەوەی سەرۆک ئەمریکا زۆر ڕاست و زۆر نەرێنی بوو و ئاشکرای کرد ئەو پرسە پیوشوینگیری دەکرێت.

ناوبراو بە ئاماژە بە قەیرانی سووریا رایگەیاند: ئەمریکا سەرەڕای باس لە سەر پاڵپشتی لە ڕووسیا و ئامادەیی بۆ هاوکاری لە گەڵ مۆسکۆ لەوانە لە بواری پاڵپشتی لە تیرۆریزم، لە ڕاستیدا خەریکە کەڵک وەردەگرێت لە گرووپە سیاسییەکانی ناوخۆی ڕووسیا بۆ شێواندنی سەقامگیریی سیاسیی ئەو وڵاتە.

News Code 10660

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 9 =