دانوستانی نه‌هێنی له‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا سەبارەت بە ڕیفراندۆم

سه‌رۆک کۆماری عێراق هاوکات له‌گه‌ڵ سپاسی ئێران بۆ یارمه‌تی دانی عێراق له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش وتی: ئێران هاوڕێی ئێمه‌یه‌ و سوپای تورکیا ده‌بێت له‌ عێراق بکشێته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، فواد مه‌عسوم له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی حه‌یات سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی قه‌ته‌ر وتی: ئێمه‌ ئاماده‌ین وه‌ک عێراق نێوندگیری بکه‌ین تاکوو هه‌رچی زووتره‌ کێشه‌ی قه‌ته‌ر چاره‌سه‌ر بێت. سیاسه‌تی ئێمه‌ له‌ سه‌ر بنه‌مای هاوڕێ بوون له‌گه‌ل جیهانه‌ و به‌م پێیه‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆمان داده‌مه‌زرێنین.

مه‌عسووم سه‌باره‌ت به‌ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا وتی: ئێمه‌ له‌ سیاسه‌ته‌کانی ترامپ سه‌باره‌ت به‌ عێراق دڵنیاین، به‌ڵام ئه‌مه‌ی که‌ چه‌ند به‌م سیاسه‌تانه‌ پێبه‌ند ده‌بن ئه‌مه‌ کات ڕوونی ده‌کاته‌وه‌.

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ ئێرانیش وتی: ئێران وڵاتێکی هاوڕێ و دۆستی ئێمه‌یه‌. ئێمه‌ ۱۴۰۰ کیلۆمه‌تر سنووری هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ ئێراندا هه‌یه‌، له‌ یه‌که‌مین ڕۆژی هاتنی داعش ئه‌وه‌ ئێران بوو که‌ یارمه‌تی ئێمه‌ی دا. ئه‌مه‌ زۆر گرنگه‌ چون ڕه‌نگه‌ داعش هه‌ولێر و به‌غدای داگیر بکردایه‌ت، ئێمه‌ هاوکاری لایه‌نی دژه‌ ئێرانی ناکه‌ین، ئیمه‌ له‌ دوای کێشه‌ی نوێ نانه‌وه‌ نین ئێمه‌ شه‌ڕ و ئاڵۆزیمان له‌ عێراق زۆر بووه‌ و هه‌ر له‌ سه‌رده‌می شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ له‌گه‌ڵ ئێران تاکوو داگیر کردنی کوه‌یت، ئێمه‌ له‌ دوای په‌یوه‌ندی باش له‌گه‌ڵ ئێرانین.

ئه‌و جه‌ختی کرد: ئێسته‌ هه‌موو وڵاتانی جیهان په‌یوه‌ندی باشیان له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه‌ به‌ڵام ئاسته‌کانیان جیاوازی هه‌یه‌. ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌که‌ په‌یوه‌ندی باشمان هه‌بێت. نابێت په‌یوه‌ندی ده‌وڵه‌ته‌کان قوربانی کێشه‌ی تاکه‌ که‌سی بێت. 

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ تورکیا وتی: سوپای تورکیا بێ ڕه‌زایه‌تی به‌غدا هاتووه‌ته‌ عێراق، کاتێک موسڵ ئازاد بێت ئێمه‌ش قسه‌ی خۆمان ده‌که‌ین هه‌موو عێراقییه‌کان داوا ده‌که‌ن که‌ سوپای تورکیا له‌ عێراق بکشێته‌وه‌.

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ په‌که‌که‌ش وتی: ڕێککه‌وتنێکی کۆن له‌ نێوان تورکیا و ڕژیمی به‌عس بووه‌ که‌ هین کۆنه‌ و په‌یوه‌ندی به‌ ئێسته‌وه‌ نییه‌، په‌که‌که‌ له‌ قه‌ندیله‌ که‌ سنووری هاوبه‌شی نێوان عێراق تورکیایه‌. په‌که‌که‌ کێشه‌ی تورکیا خۆیه‌تی چون ناتوانن قه‌ندیل بگرن هه‌رێمی کوردستان تاوانبار ده‌که‌ن، هاتنی هێزه‌کانی تورکیا بۆ ناو به‌عشیقه‌ و ۱۰۰ کیلۆمه‌تری قووڵایی خاکی عێراق کارێکی دروست نییه‌. دوای ئازاد بوونی موسڵ تورکیا بیانۆی بۆ مانه‌وه‌ نامێنێت و ده‌بێت خاکی عێراق چۆڵ بکات.

فواد مه‌عسووم سه‌باره‌ت به‌ سووریا وتی: ئێمه‌ به‌رده‌وام دژی شه‌ڕ له‌ سووریاین و داوامان کردووه‌ که‌ کێشه‌کانی سووریا به‌ دانوستان چاره‌سه‌ر بکرێت و هه‌موو پێکهاته‌کانی سووریا به‌شداری ئه‌م دانوستانه‌ بکه‌ن.

سه‌رۆک کۆماری عێراق سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق وتی: سه‌باره‌ت به‌ عێراقیش ده‌بێت ئاماژه‌ بکه‌م که‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌بێت له‌ کاتی خۆیدا به‌ڕێوه‌ بچێت و دواخستنی کارێکی باش نییه‌. ئێمه‌ ده‌بێت کارێک بکه‌ین تاکوو ۸ بۆ ۱۲ ساڵی دیکه‌ عێراق له‌ سه‌ر ئه‌ساسی شارۆمه‌ند بوون به‌ڕێوه‌ بچێت نه‌ک شیعه‌ و سوننه‌ و کورد.

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ حه‌شدی شه‌عبی وتی: حه‌شدی شه‌عبی به‌ پێی یاسا هیزێکی قانونییه‌، به‌ڵام ئایا ده‌مێنێته‌وه‌ یان هه‌ڵده‌شه‌وێته‌وه‌ ئه‌وه‌ بابه‌تێکی دیکه‌یه‌.

مه‌عسووم له‌ کۆتایی سه‌باره‌ت به‌ پرسی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستانیش وتی: سه‌باره‌ت به‌ کێشه‌کانی ناوخۆی لایەنە کوردییه‌کان له‌ سه‌ر پرسی ڕیفراندۆمیش، له‌ ئێستادا دانوستانی زۆر به‌ ئاشكرا و نه‌هێنی له‌ ئارا دایه‌ و ئه‌م دانوستانه‌ به‌شێکی له‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت تاکوو ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ گفتوگۆ و ئاشتیانه‌ چاره‌سه‌ر بکرێت.

News Code 10659

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 15 =