٥٠٠ دیلی عێراقی لە دەستی داعش ئازاد کران

سەرچاوە عێراقییەکان لە ئازادکردنی ٥٠٠ دیلی عێراقی لە موسڵ لە بندەستی داعش هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە عێراقییەکان هەواڵیان دا کە بە پێشڕەویی سوپای ئەو وڵاتە لە موسڵ و نێزیک بوونەوە بە ئازاد کردنی تەواویی ئەو شارە ٥٠٠ دیلی ژێر دەستی داعش ئازاد کران.

بە پێی ئەم هەواڵە ئەو زیندانییانە لە ژێرزەوینێک لە ژێر نەخۆشاخانەی جومهوری لە لای ڕۆژاوای موسڵ زیندانی کرابوون.

دەزگا هەواڵدەرییەکانی عێراق ڕاپۆرتیان دا کە ژمارەیەک لە ئەو دیلانە تووشی نەخۆشینی گاڵیش هاتبوون کە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی خراپی تەندروستی لە ئەو زیندانە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ئیبراهیم نایف مهیری شێخی هۆزی جبوری عێراقیش لە ناو ئەو دیلانەدایە کە لەو زیندانەدا بوون.

News Code 10658

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =