ئێسته‌ کاتێکی گونجاو بۆ ڕیفراندۆمی هه‌رێمی کوردستان نییه‌

باڵوێزی بریتانیا له‌ عێراق ئاماژه‌ی به‌ کاتی به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان کرد و هەڵوێستی خۆی ڕاگه‌یاند.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، فرانک به‌یکر، باڵوێزی بریتانیا له‌ عێراق ڕایگه‌یاند: ئێستا کاتێکی گونجاو بۆ ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان نییه‌.

ئه‌و زیادی کرد: بۆچوونی ده‌وڵه‌تی بریتانیا ڕوونه‌ و ئێمه‌ له‌ مافی دیاری کردنی چاره‌نووسی هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان پشتیوانی ده‌که‌ین و خه‌ڵکی هه‌رێمیش ئه‌م مافه‌یان هه‌یه‌. بریتانیا له‌ سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌یه‌ که‌ ئێسته‌ کاتێکی گونجاو بۆ به‌ڕێوه‌ چوونی گشتی پرسی هه‌رێمی کوردستانه‌ نییه‌.

باڵوێزی بریتانیا جه‌ختی کرد: ئێمه‌ له‌ سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ین که‌ بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم ده‌بێت به‌ هاوکاری به‌غدا ئه‌نجام ببێت.

News Code 10657

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =