ئەمریکا هەڵە بکات دەیکەینە ئامانج

هاشم موسەوی وتەبێژی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی نوجەبای عێراق وتی: ئەگەر ئەمریکییەکان دژی هێزەکانی ئێمە هەڵەیەک بکەن، ئەوا لە هەر کوێیەک بێت قازانجەکانیان دەکەینە ئامانج.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی سومریە نیوز، سەید هاشم موسەوی وتەبێژی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی نوجەبای عێراق لە وتارێکدا ڕایگەیاند: نابێ بەرانبەر جەنایەتەکانی ئەمریکا لە شاری موسڵ بێدەنگ بمێنینەوە.

وتیشی: ئەگەر ئەمریکییەکان دژی هێزەکانی ئێمە هەڵە بکەن، ئەوا لە هەر کوێیەک بێت قازانەکانیان دەکەینە ئامانج.

وتەبێژی نوجەبا هەروەها رایگەیاند: ئامانج لە پیلانی ویلایەتە یەکگرتووەکان، پاڵپشتی لە گرووپە تیرۆریستییەکانە.

ڕاشیگەیاند: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە بەڵێن شکاندنەکان و لەمپەر دروست کردنەکان ئەیەوێت ڕەوتی پێشڕەویی هێزەکانی بەرخۆدان لە سووریا و عێراق تووشی کێشە بکات.

News Code 10656

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =