ده‌ستگیریی هۆکاری سووتاندنی دارستانه‌کانی ئیلام

به‌ هۆی ئاگر که‌وتنه‌ له‌ دارستانه‌ به‌ڕووه‌کانی ئیلام دوێنێ ئێواره‌ به‌شێک له‌ ناوچه‌ی کوێستانییه‌کانی ئیلام له‌ ئاگردا سووتا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئاگر که‌وتنه‌وه‌ له‌ به‌شێک له‌ دارستانه‌کانی ئیلام بووه‌ته‌ هۆی زه‌ره‌ر و زیانی سروشتی، به‌ڵام دوای چه‌ند کاتژمێر له‌ لایه‌ن خه‌ڵک و تیمه‌کانی فریاگوزاری ئه‌م ئاگره‌ کوژایه‌وه‌.

خاڵی سرنج ڕاکیش سه‌باره‌ت به‌م ئاگر که‌وتنه‌وه‌ له‌ دارستانه‌کانی ناوچه‌ی مانشت ئه‌مه‌یه‌ که‌ ئه‌م کاره‌ به‌ ئه‌نقه‌ست بووه‌ و ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌م کاره‌ی کردووه‌ له‌ ئێستادا ده‌ستگیر کراوه‌.

ئیداره‌ی ژینگه‌ی پارێزگای ئیلام ڕایگه‌یاند که‌ به‌ هاوکاری خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ و فه‌رمانبه‌رانی ژینگه‌ تاوانباره‌که‌ی ئاگر که‌وتنه‌وه‌ له‌ ئیلام ده‌ستگیر کراوه‌.

به‌ هۆی ئه‌م ئاگر که‌وتنه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی مانشت و قه‌ڵاڕه‌نگ ئه‌ندامی تیمی فریاگوزاری و ژینگه‌ی ئیلام گه‌یشتنه‌ ناوچه‌که‌ و دوابه‌دوای دۆزینه‌وه‌ی تاوانباری ئه‌م کاره‌ ئه‌م که‌سه‌یان ده‌ستگیر کرد.

تاوانباره‌که‌ له‌ کاتی ده‌ستگیر بوون به‌ چه‌قۆ یه‌کێک له‌ ئه‌ندامانی ئیداره‌ی ژینگه‌ی پارێزگای ئیلامی به‌ سه‌ختی بریندار کرد.

شایانی باسه‌ که‌ ئه‌م که‌سه‌ ڕاوچی بووه‌ که‌ به‌ نایاسایی له‌ ناوچه‌که‌دا سه‌رقاڵی ڕاو کردن بووه‌ و ئاگری له‌ ناوچه‌که‌دا کردووه‌ته‌وه‌.

News Code 10653

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =