ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێم دۆخه‌که‌ زیاتر ده‌شڵه‌ژێنێت

جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا سه‌باره‌ت به‌ ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان هۆشداری دا و وتی: ئێمه‌ دڵنیاین که‌ ئه‌م ڕیفراندۆمه‌ ته‌نیا ناسه‌قامگیری زیاتر به‌ دوای خۆیدا دێنێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئاناتۆلی، نه‌عمان کۆرتۆلۆمۆش، جێگری سه‌رۆک وه‌زیران و وته‌بێژی ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆی سه‌باره‌ت به‌ بێ که‌ڵک بوونی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان هۆشداری دا.

جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له‌مباره‌وه‌ وتی: به‌ڕێوه‌ بردنی گشت پرسی سه‌ربه‌خۆیی باکووری عێراق (هه‌رێمی کوردستان) ده‌بێته‌ هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی کێشه‌ و قه‌یرانی زیاتر له‌ ناوچه‌که‌ که‌ خۆی ئێستاش پڕه‌ له‌ قه‌یران و ناکۆکی، له‌ ڕاستیدا ئێسته‌ خۆی ناوچه‌که‌ به‌ جۆرێک له‌ جۆره‌کان دابه‌ش بووه‌ و لێوانلێوه‌ له‌ قه‌یران.

وته‌بێژی ده‌وڵه‌تی تورکیا زیادی کرد: ده‌زانین که‌ ئه‌م ڕیفراندۆمه‌ ده‌رنجامێکی بێجگه‌ له‌ ناسه‌قامگیرتر کردنی زیاتری ناوچه‌که‌ نییه‌.

نه‌عمان کۆرتۆلۆمۆش جه‌ختی کرد: که‌واته‌ به‌رپرسانی باکووری عێراق (هه‌رێمی کوردستان) ده‌بێت جارێکی دیکه‌ به‌م بڕیاره‌دا بچنه‌وه‌.

ئه‌و جه‌ختی کرد: لام وایه‌ نه‌ک به‌رپرسانی باکووری عێراق (هه‌رێمی کوردستان) که‌ هه‌موو سیاسییه‌کانی ناوچه‌که‌ به‌ر له‌وه‌ی هه‌نگاوێک هه‌ڵبگرن ده‌بێت به‌ ده‌یان جار بیر له‌ کاره‌کانی خۆیان بکه‌نه‌وه‌ و دواجار بڕیارێک بده‌ن.

News Code 10652

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 8 =