ئێران چووه‌ مۆندیالی جیهانی تۆپی پێ ۲۰۱۸

هه‌ڵبژارده‌ی نه‌ته‌وه‌یی تۆپی پێی ئێران که‌ پێشتر ۴ جار به‌شداری مۆندیالی جیهانی کردووه‌، دوای سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر ئۆزبه‌کستان توانی جارێکی دیکه‌ به‌شداری ئه‌م کێبه‌رکێ جیهانییه‌ بکات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دیداری ئێران و ئۆزبه‌کستان له‌ میانه‌ی قۆناگێ سه‌ره‌تایی به‌شداری کردن له‌ مۆندیالی جیهانی تۆپی پێ که‌ له‌ شاری تاران به‌ڕێوه‌ چوو، توانی به‌ ئه‌نجامی ۲ گۆڵی بێ وڵام، ئۆزبه‌کستان بباته‌وه‌ و به‌م جۆره‌ بچێته‌ ناو کێبه‌رکێیه‌کانی مۆندیالی جیهانی تۆپی پێی ۲۰۱۸.

سه‌ردار ئازمون له‌ خوله‌کی ۲۳ و مه‌هدی تاره‌می له‌ خوله‌کی ۸۸ توانیان گوڵه‌کانی ئێران تۆمار بکه‌ن.

له‌م خوله‌دا هه‌ڵبژارده‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئێران بێ ئه‌وه‌ی هیچ گوڵێک بخوات و تووشی هیچ شکستێک بێت توانی به‌ باشترین ئیمتیازه‌وه‌ به‌شداری مۆندیالی ۲۰۱۸ بکات و ئه‌مه‌ش نیشانی ده‌دات که‌ له‌ کێبه‌رکێکانی مۆندیالی ڕووسیا هه‌ڵبژارده‌ی ئێران له‌ باشترین ئاست و ئاماده‌ییدا ده‌بێت.

له‌ خوله‌کی ۲۳دا یاریزانی ئێرانی، سه‌ردار ئازمون توانی له‌گه‌ڵ گوڵێری ئۆزبه‌کستانی ته‌نیا بکه‌وێت و به‌ ئاسانی گوڵێکی جوان له‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئۆزبه‌کستان بدات.

دوای ئه‌م گوڵه‌ ئێران یارییه‌کی زۆر به‌رگری کارانه‌ی ئه‌نجام دا تاکوو بتوانێت سه‌رکه‌وتنه‌که‌ی خۆی مسۆگر بکات.

به‌ڵام له‌ خوله‌کی ۸۸ مه‌هدی تارمی یاریزانی دیکه‌ی ئێران توانی دوای پاس و پاسکارییه‌کی سرنج ڕاکێش له‌گه‌ڵ سه‌ردار ئازمون دووهه‌مین گوڵی ئێران تۆمار بکات و به‌م جۆره‌ ئێران به‌ ئه‌نجامی ۲ گۆل به‌رانبه‌ر به‌ سیفر له‌ ئۆزبه‌کستانی برده‌وه‌ و ڕه‌وانه‌ی به‌شداری کردن له‌ مۆندیالی جیهانی ساڵی ۲۰۱۸ی وڵاتی ڕووسیا بوو.

شایانی باسه‌ که‌ ئه‌م ۵مین خولی به‌شداری ئێران له‌ مۆندیالی جیهانی تۆپی پێیه‌، تۆپی پێ له‌ ئێران بابه‌تێکی یه‌کجار گرنگه‌ و خه‌ڵک گرنگییه‌کی زۆری پێده‌ده‌ن و دوای ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئێران ڕژانه‌ سه‌رشه‌قامه‌کان و شادیان کرد.

News Code 10651

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 7 =