ئەمریکا خۆی تیرۆریست و تیرۆریست پەروەرە

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختیان کرد: ئەم ناوچە هیچ پەیوەندییەکی بە ئەمریکاوە نییە و ئەمریکا خۆی تیرۆریست و تیرۆریست پەروەرە و پشتیوانی ڕژێمی زایۆنیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە هەفدەیەمین ڕۆژی مانگی ڕەمەزان، ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی لەگەڵ بەرپرسان و بەڕێوەبەرانی نیزام و کۆمەڵێک لە بەرپرسانی باڵای دەوڵەتی دیداریان کرد.

له‌م دیداره‌دا  ڕێبه‌ری باڵای شۆڕش وتیان: متمانه‌ کردنی هه‌موو ده‌نگده‌ران به‌ سندووقه‌کانی هه‌ڵبژاردنی نیزامی ئیسلامی   گرینگترین ڕاسته‌قینه‌ی هه‌ڵبژاردنی ۲۹ی گوڵان بوو.

وتیشیان: هه‌ڵبژاردن کارێکی گه‌وره‌ بوو و ده‌سه‌ڵاتی شۆڕش و قووڵایی کاریگه‌ریی نیزام له‌ سه‌ر دڵی خه‌ڵک نیشانی دا ئه‌گه‌رچی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی جیهان هیچ ئاماژه‌یه‌کیان به‌م بابه‌ته‌ گرینگه‌ نه‌کرد.

 جه‌ختیشیان کرد که‌ کاری هاوبه‌شی خه‌ڵک به‌ده‌ر له‌وه‌ی که‌ به‌ چ که‌سێک ده‌نگ ئه‌ده‌ن، ئه‌مه‌ بوو که‌ متمانه‌یان به‌ سندووقی ده‌نگی کۆماری ئیسلامی و هه‌ڵبژاردن کرد.

ئاماژه‌شیان به‌ کرده‌وه‌ی دزێوی ئه‌مریکاییه‌کان پاش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری ئێران کرد له‌ ده‌یانه‌وێت گه‌مارۆکان و دوژمنی سه‌ر ئێران زیاد بکه‌ن و ڕایانگه‌یاند: له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌م دوژمنیانه‌دا ده‌بێ که‌شێکی نوێ له‌ هاوکاری، کار و  هه‌وڵ بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجی هاوبه‌ش واتا به‌ره‌وپێش چوونی وڵات و سه‌ربه‌رزی کۆماری ئیسلامی دروست ببێت و هه‌مووان له‌و که‌شدا به‌شدار بن.

ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ڕاشیگه‌یاند که‌ پێویسته‌ بۆ چۆک دادان به‌ دوژمن هه‌وڵ بده‌ن و خۆڕاگر بن و هه‌مووان ده‌بێ یارمه‌تی به‌رپرسانی وڵات بده‌ن.

جه‌ختیشیان کرد: من هه‌میشه‌ پشتیوانیم کردووه‌ له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی هاتنووته‌ سه‌ر کار و هه‌رواش ده‌بێت.

ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی سه‌باره‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان وتیان: به‌رژه‌وه‌ندییه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ئێمه‌ نابێت له‌ژێر کاریگه‌ریی لایه‌نی بیانی بێت.

ئه‌وه‌شیان وت که‌ له‌م دواییانه‌دا ئه‌مریکاییه‌کان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ ئێران ناوچه‌که‌ی شڵه‌ژاندووه‌ که‌ له‌ وڵامیاندا ده‌بێ بڵێین یه‌که‌م؛ ئه‌م ناوچه‌ چ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌ ئێوه‌ هه‌یه‌ و دووه‌م ئه‌وه‌ی که‌ هۆکاری ناپاوه‌جێی ناوچه‌که‌ ئێوه‌ و ده‌ستوپه‌یوه‌نده‌کانتانن.

 ڕێبه‌ری وتیان: ئه‌مریکا پاگه‌نده‌ی درۆ ده‌کات که‌ ئیتیلافی دژه‌ داعشی دروست کردووه‌ و ئه‌مریکاییه‌کان دژی داعشی له‌ کۆنتڕۆڵ به‌ده‌رن به‌ڵام ئه‌گه‌ر  که‌سێک بیه‌وێت به‌ ڕاستی داعش له‌ناو ببات، دژایه‌تی ده‌کات و به‌ره‌نگاری ده‌بێته‌وه‌.

ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی سه‌باره‌ت به‌ تۆمه‌ته‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ترامپ له‌ ئیران سه‌باره‌ت به‌ پشتیوانی له‌ تیرۆریزم و تۆمه‌تی مافی مرۆڤی، ڕایانگه‌یاند: زۆر پێکه‌نیاویه‌ که‌ ئه‌مریکاییه‌کان له‌گه‌ڵ حاکمانی خێڵه‌کی سدعوودیا باس له‌ مافی مرۆڤ ده‌که‌ن و له‌و شوێنه‌ی که‌ هیچ له‌ دیمۆکراسی نازانن، تۆمه‌ت له‌ کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ده‌ن که‌ ئاوێنه‌ی باڵانوێنی دیمۆکراسیه‌ و ئه‌مه‌ وه‌ک په‌له‌یه‌کی ڕه‌ش به‌ ناوچاونی مێژووه‌وه‌ ده‌مێنێت.

پرسی ئه‌مریکا دوایین بابه‌ت بوو که‌ ڕێبه‌ری باسیان کرد و وتیان: زۆربه‌ی کێشه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا چاره‌سه‌ر نابێت.چونکوو کێشه‌ی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ئێمه‌ پرسی ناڤۆکی و مافی مرۆڤ نییه‌ به‌ڵکوو کێشه‌ی ئه‌وان له‌گه‌ڵ بناغه‌ی کۆماری ئیسلامیه‌.

ئه‌وه‌شیان وت که‌ ئه‌مریکاییه‌کان خۆیان تیرۆریست و تیرۆریست په‌روه‌رن   پشتیوانی ڕژێمی زایۆنی که‌ کاکڵه‌ی تیرۆریزمه‌ و هه‌ر بۆیه‌ سازش له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا ناکرێت و ده‌بێ هه‌ڵویسته‌کان به‌ڕوونی بوترێت.

ڕێبه‌ری جه‌ختیان کرد: ئه‌مریکاییه‌کان ده‌بێ بزانن کۆماری ئیسلامی  ده‌ست هه‌ڵگری هه‌ڵوێسته‌کانی وه‌ک به‌ره‌نگاری سته‌م و به‌رگری له‌خه‌ڵکی فه‌له‌ستین نابێت  و واز له‌ هه‌وڵ بۆ هاتنه‌دی مافه‌کانی گه‌ل ناهێنێت.

News Code 10648

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 2 =