په‌که‌که‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیمارات بووه‌

وه‌زیری به‌گری قه‌ته‌ر دوای گه‌ماڕۆدانی وڵاته‌که‌ی له‌ لایه‌ن چه‌ند وڵاتێکی عه‌ره‌بی، ئاشکرای کرد که‌ فه‌رمانده‌کانی په‌که‌که‌ چه‌ندین جار دیداریان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیماراتدا کردووه‌.

به‌ ڕاپۆره‌تی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی یه‌نی ئاکیت، خالید عه‌تیه‌، وه‌زیری به‌گری قه‌ته‌ر دوای گه‌ماڕۆدانی وڵاته‌که‌ی له‌ لایه‌ن چه‌ند وڵاتێکی عه‌ره‌بی، ئاشکرای کرد که‌ فه‌رمانده‌کانی په‌که‌که‌ چه‌ندین جار دیداریان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیماراتدا کردووه‌.

عه‌تیه‌ له‌مباره‌وه‌ جه‌ختی کرد: ئێمه‌ چه‌ندین زانیاری گرنگ له‌ دیداری مانگی ڕابردووی فه‌رمانده‌کانی په‌که‌که‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیمارتمان به‌ ده‌زگای هه‌واڵگری تورکیا ڕاده‌ست کردووه‌.

شایانی باسه‌ که‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو وڵاتی قه‌ته‌ر به‌ تۆمه‌تی هاوکاری کردنی تیرۆریستیه‌کان له‌ لایه‌ن چه‌ند وڵاتێکی عه‌ره‌بیه‌وه‌ گه‌ماڕۆی ئابووری درا، تورکیا به‌ په‌له‌ پشتیوانی له‌ قه‌ته‌ر کرد و ته‌نانه‌ت دوای ئه‌م گه‌ماڕۆیانه‌ ده‌ستی کرد به‌ هه‌نارده‌ کردنی که‌ل و په‌لی تورکی بۆ دۆحه‌ی پایته‌خت.

ئیمارات یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌ بوو که‌ ئه‌م گه‌ماڕۆیانه‌ی به‌ سه‌ر قه‌ته‌ردا سه‌پاند، هه‌روه‌ها ئیمارات له‌ لایه‌ن تورکیاوه‌ تۆمه‌تبار کراوه‌ که‌ پشتیوانی له‌ به‌رپرسانی کوده‌تاکه‌ی ساڵی ۲۰۱۶ی تورکیای کردووه‌.

News Code 10647

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =