بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی ۲۰ تۆن ئاوی ناڤۆکی له‌ ئێران

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناڤۆکی ڕایگه‌یاند: ئێران له‌ داهاتوویه‌کی نزیک ۲۰ تۆن ئاوی قورسی ناڤۆکی ڕاده‌ستی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌کات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سپۆنتیک، یوکیۆ ئامانۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاژانسی وزه‌ی ناڤۆکی له‌ کۆنفڕانسێکی ڕاۆژنامه‌وانیدا وتی: بڕیار وایه‌ به‌ زوویی ۲۰ تۆن ئاوی قورسی ناڤۆکی له‌ ئێرانه‌وه‌ بنێردرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.

به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی وزه‌ی ناڤۆکی زیادی کرد: ناتوانم بڵێم بۆ کوێ، به‌ڵام به‌وجۆره‌ی تێگه‌یشتووم، ناردنی ۲۰ تۆن ئاوی قورس له‌ داهاتوویه‌کی نزیکدا ئه‌نجام ده‌بێت.

شایانی باسه‌ که‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو ئێران به‌ ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌ییی وزه‌ی ناڤۆکی ڕاگه‌یاند که‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌رگرتن به‌ به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی هوماره‌ ناڤۆکییه‌کانی ئێران و پێبه‌ند بوون به‌ ڕێککه‌وتنه‌کان ئه‌م کاره‌ ئه‌نجام ده‌دات.

News Code 10646

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 14 =