فره‌ مه‌زهه‌ب و ئێتنیک بوونی عێراق و ئاسایشی ئێران

ناکۆکییه‌کانی شیعه‌ و سونه‌ یان کورد عه‌ره‌ب له‌ عێراق ده‌توانێت ببێته‌ مه‌ترسی بۆ ئێران، ڕوانگه‌ی تاران سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ پشتیوانی له‌ ئارامی و سه‌قامگیری و یه‌کگرتوویی عێراقه‌.

ئاژانسی مێهر، به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی - محه‌مه‌د مه‌هدی مه‌له‌کی: "جێگه‌ی خۆشحاڵییه‌ که‌ له‌ چوارچێوه‌ی عێراقی نوێدا هه‌موو پێکهاته‌کانی عێراق به‌ش و ڕۆڵی خۆیان هه‌یه‌، به‌ یاساش مسۆگر کراوه‌ و خه‌ڵکی عێراقیش ده‌نگیان پێداوه‌. کورد له‌مڕۆ له‌ عێراق به‌ پێی یاسا به‌ زمانی کوردی ده‌نووسێت و به‌ پێی یاسا ناوچه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆشیان هه‌یه‌، هه‌روه‌ها له‌ بودجه‌ ۱۷ له‌ سه‌د پشکیان هه‌یه‌ که‌ بۆ ئیداره‌دانی هه‌رێمه‌".

ئه‌مه‌ به‌شێکه‌ له‌ قسه‌کانی ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵوێزی ئێران له‌ به‌غدا سه‌باره‌ت به‌ یاسای عێراق که‌ له‌ ساڵی ۲۰۰۳ په‌سه‌ند کرا.

عێراق وه‌ک وڵاتێکی دراوسێی ئێران زیاترین سنوور، هاوبه‌شی مێژوویی، فه‌رهه‌نگی و مه‌زهه‌بی له‌گه‌ڵ تاران هه‌یه‌، هه‌ربۆیه‌ گرنگییه‌کی ستراتیژی بۆ ئێران هه‌یه‌.

عێراق به‌ هۆی ئێتنیک و ئاینه‌ زۆره‌کان که‌ هه‌یه‌تی وه‌ک چوارگۆشێکی موشه‌به‌که‌ که‌ له‌ چه‌ند به‌ش پێکهاتووه‌، ئه‌مه‌ش بابه‌ته‌کانی له‌م وڵاته‌ ئاڵۆز کردووه‌ چون هه‌ر کام له‌مانه‌ سه‌ر به‌ ئێتنیکێکن و له‌ دوای به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانن، هه‌ر بۆیه‌ زۆر کات به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی عێراق قوربانی ده‌بێت.

عێراق له‌ سێ به‌شی کورد له‌ هه‌رێم، به‌ ۱۵ بۆ ۲۰ له‌ سه‌دی دانیشتوو له‌ ڕێژه‌ی ۳۰ ملیۆن عێراقی، شیعه‌کان له‌ باشوور له‌ نێوان ۶۰ بۆ ۶۵ له‌ سه‌دی عێراقییه‌کان و هه‌روه‌ها به‌شی سونه‌ که‌ بۆ ۱۵ بۆ ۲۰ له‌ سه‌دی عێراق، پێکهاتووه‌.

ئه‌وه‌ی له‌ ڕووی ئه‌منیه‌وه‌ بۆ ئاسایشی ئێران گرنگی هه‌یه‌ بابه‌تی ئێتنیک و مه‌زهه‌به‌کانی عێراقه‌ و ده‌توانێت بۆ تاران مایه‌ی نیگه‌رانی بێت، په‌ره‌سه‌ندنی ناکۆکییه‌کان له‌ چوارچێوه‌ی شیعه‌ و سونه‌ یان کورد و عه‌ره‌ب بابه‌تێکی هه‌ستیاره‌ و که‌سانێک له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ دوای سه‌دامه‌وه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌م ناکۆکیانه‌ په‌ره‌ی پێبدرێت و بێ گومان ڕوانگه‌ی ئێران بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ش بانگهێشت کردن بۆ ئارامی، له‌ سه‌رخۆ بوون و ده‌ست گرتن به‌ یه‌کگرتوویی عێراقه‌وه‌یه‌.

له‌م نێوانه‌دا داواکاری سه‌ربه‌خۆیی کوردی عێراق بابه‌تێکی دیکه‌یه‌ که ناو به‌ ناو ده‌ورژێت که‌ هۆکاری زۆره‌ هه‌ر له‌ ئیمتیازی زیاتر وه‌رگرتنه‌وه‌ تاکوو ئاسته‌نگ دروست کردن بۆ حکومه‌تی ناوه‌ندی که‌ به‌ دواخه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی لاواز بوونی به‌غدا. بڕێک له‌ وڵاتانی بیانیش ناو به‌ ناو ئه‌م بابه‌ته‌ مێدیایی ده‌که‌ن که‌ گوایه‌ ئێران له‌ دوای کۆنترۆڵ کردنی کوردی ناوخۆیه‌تی و ده‌یه‌وێت به‌مه‌ کوردی ئێران بچه‌وسێنێته‌وه‌.

به‌ڵام واقع شتێکی دیکه‌ هه‌موو جیهان ده‌توانێت ببینێت که‌ کوردی ئێران وه‌ک هه‌ر شارۆمه‌ندێکی دیکه‌ مافی یه‌کسانی له‌ ئێراندا هه‌یه‌ و زیاترین خزمه‌تگوزاری به‌ کورد له‌ ناوچه‌که‌شدا له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ کراوه‌. هه‌روه‌ها کوردی ئێران وڵات پارێزترین دانیشتوانی ئه‌م وڵاته‌شن و که‌مترین کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ییان هه‌یه‌.

که‌واته‌ ناکۆکییه‌کانی نێوان ئه‌م ۳ جه‌مسه‌ره‌ له‌ عێراق ده‌توانێت خه‌ساری زۆری بۆ خۆی عێراق به‌دواوه‌ بێت، هه‌ر له‌ ساڵی ۲۰۰۳وه‌ زۆر هێزی بیانی و ده‌ره‌کی له‌ دوای ئه‌وه‌ بوون تاکوو به‌ به‌رز کردنه‌وه‌ی ئه‌م ناکۆکیانه‌ عێراق بۆ ۳ وڵات دابه‌ش بکه‌ن. ڕوانگه‌ی ئێرانیش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ زۆر ڕوونه‌، وه‌ک عه‌لی لاریجانی، سه‌رۆکی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران وتی: ئێمه‌ سه‌د له‌ سه‌د دژی دابه‌ش بوونی عێراقین، هه‌ر به‌ هه‌مان شێوه‌ی مه‌رجه‌عیه‌تی عێراق ئاماژه‌ی داوه‌.

دابه‌ش بوونی عێراق یانی لاوازبوونی ئه‌م وڵاته‌، سته‌م له‌ عێراقییه‌کانه‌ و به‌رز بوونه‌وه‌ی ئه‌منیه‌تی ئیسڕائیله‌، چون به‌ دابه‌ش بوونی عێراق ئه‌م وڵاته‌ چی دیکه‌ ناتوانێت ئه‌و ڕۆڵه‌ گه‌وره‌ی هێڵی خۆڕاگری له‌ نێوان ئێران، سووریا و حزبوڵادا بگێڕێت و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ له‌ ڕووی ئابووری و سیاسی و دیپلۆماسی و سه‌ربازیه‌وه‌ به‌غدا ئه‌و هێزه‌ی جارانی نه‌مێنێته‌وه‌ و نه‌توانێت به‌ره‌وڕووی پیلانه‌کانی ئیسڕائیل و به‌ره‌ی عه‌ره‌بی و ڕۆژئاوایی ببێته‌وه‌.

له‌م ڕووه‌وه‌ یه‌کێک له‌ ئامانجه‌ گه‌وره‌کانی ئێران وه‌ک وڵاتی دراوسێ و پشتیوانی عێراق، ده‌ست گرتن به‌ یه‌کگرتوویی و یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراقه‌ تاکوو وه‌ک وڵاتێکی به‌هێز بتوانێت ڕۆڵی له‌ ناوچه‌که‌دا هه‌بێت.

له‌ ڕوانگه‌ی ئێرانه‌ یه‌کێکی دیکه‌ له‌ بابه‌ته‌ گرنگه‌کان ده‌ست گرتن به‌ یه‌کێتی ناو هه‌موو شیعه‌کانی عێراقه‌ که‌ سۆزی زیاتریان بۆ ئێران هه‌یه‌ و خۆیان له‌ ئێران به‌ نزیک تر ده‌زانن. ئه‌م به‌شه‌ زیاترین دانیشتووی عێراقیشه‌ و به‌ سه‌ر سێ حزبی سه‌دریون، حه‌کیمه‌کان و حزبی ده‌عوه‌ دابه‌ش بوون که‌ ئه‌مانه‌ش به‌ سه‌ر دوو به‌ره‌ی مالکی و عه‌بادیدا به‌ش کراون.

مه‌سجدی باڵوێزی ئێران له‌ عێراق له‌مباره‌وه‌ ده‌ڵێت: هیوادارم که‌ ڕێبه‌رانی شیعه‌ مۆڵه‌ت نه‌ده‌ن که‌ له‌ نێوان پێکهاته‌ گه‌وره‌کانی شیعه‌ دابڕان دروست ببێت. بوونی ناکۆکی شتێکی ئاساییه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه‌ ئه‌م بابه‌ته‌یه‌ که‌ یه‌کپارچه‌یی له‌ نێوان هه‌موو گرووپه‌کاندا ده‌ستی پێوه‌ بگیردرێت.

چوارچێوه‌ی عێراق پارلمانییه‌ و ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ هه‌ر پارتێک هه‌وڵ ده‌دات زیاترین ده‌نگ به‌ده‌ست بێنێت تاکوو زیاترین ده‌سه‌ڵات و کورسی له‌ ده‌وڵه‌ت له‌ ده‌ست بگرێت.

ئه‌مه‌ش نیشانی ده‌دات که‌ یه‌کگرتوویی له‌ نێوان عێراقییه‌کاندا بابه‌تێکی یه‌کجار گرنگه‌ چون ده‌وڵه‌ت کاتێک ده‌توانێت به‌هێزتر بێت که‌ به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوو له‌ سێ به‌شی سه‌ره‌کی عێراق واته‌ کورد، شیعه‌ و سونه‌ پێک بێت، گومانیشی تێدا نییه‌ هه‌ر کامیان له‌م نێوانه‌دا ڕۆڵی باشتری هه‌بێت به‌شی زیاتر له‌ کێکی ده‌سه‌ڵات بۆ خۆی ده‌بات.

بڕێک له‌ هێزه‌ بیانییه‌کان لایان وایه‌ هه‌رچی ناکۆکی له‌ عێراق زیاتر بێت کێشه‌ی زیاتر بۆ ئێران له‌ ناوچه‌که‌دا دروست ده‌که‌ن که‌ ئه‌مه‌ هه‌ڵه‌یه‌ چون کێشه‌کانی ناوخۆی عێراق په‌ویوه‌ندی به‌ دانیشتوانی ئێرانه‌وه‌ نییه‌.

یان ئه‌وه‌ی ڕه‌نگه‌ به‌ نائه‌من کردنی ئه‌وپه‌ڕی سنووره‌کانی ئێران له‌ دوای نائه‌من کردنی ناوخۆی ئێران وه‌ک ناوچه‌ کوردییه‌کانی ئێران و عه‌ره‌ب نشینه‌کانی ئێران بن که‌ ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌مانه‌ نیشانی ده‌دات که‌ ئه‌وان له‌ دوای ئاسته‌نگ دروست کردن و به‌رز کردنه‌وه‌ی زیانه‌کانی ئێرانن.

که‌واته‌ وه‌ک حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆک کۆماری ئێران وتی: ئێمه‌ سه‌قامگیری و ئه‌منیه‌تی عێراق به‌ سه‌قامگیری و ئه‌منیه‌تی خۆمان ده‌زانین بۆ به‌هێز بوونیشی تێده‌کۆشین. ئێمه‌ شه‌ڕ له‌ دژی داعش و تیرۆریسته‌کان به‌ ئه‌رکی وڵاتانی ناوچه‌که‌ و جیهان ده‌زانین و له‌م ڕێگه‌شدا ئێران له‌ ته‌نیشت ده‌وڵه‌ت و خه‌ڵکی عێراقدا وه‌ستاو و له‌ هیچ یارمه‌تییه‌ک چاوپۆشی ناکات.

به‌ڵێ، ئێران ئه‌منیه‌تی خۆی له‌ سه‌قامگیری و ئه‌منیه‌تی وڵاتانی ناوچه‌که‌ و دراوسێکانی ده‌بینێته‌وه‌ نه‌ک ئاژوه‌گێڕی له‌م وڵاتانه‌دا، ئه‌مه‌ش به‌ پێچه‌وانه‌ی ڕوانگه‌ی چه‌ند وڵاتێکی ناوچه‌که‌ وه‌ک ڕیازه‌ که‌ به‌ ده‌یان ملیار دۆلار بۆ نائه‌من کردن و شه‌ڕ و کوشتار له‌ ناوچه‌که‌ سه‌رف ده‌که‌ن تاکوو به‌م کاره‌ به‌رژه‌وه‌ندی و ئه‌منیه‌تی خۆیان مسۆگر بکه‌ن.

به‌ پێی ئه‌م ڕوانگه‌یه‌ که‌ تاران به‌رده‌وام له‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌کی خۆی له‌ ڕێگه‌ی دروست کردن و په‌ره‌دان به‌ ئاشتی، ئه‌منیه‌ت، یه‌کگرتویی و برایه‌تی و هاوکاری هه‌موو دراوسێیەکانی پشتیوانی ده‌کات و بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ش ساڵانێکی زۆره‌ زه‌ره‌ر و زیانی زۆری داوه‌، هه‌ڵبه‌ت هه‌رچی تێچووی ده‌ره‌وه‌ش زیاتر بێت هه‌مووی له‌ درێژی ئه‌منیه‌ت و سه‌قامگیری و ئاشتی ناوخۆیی دایه‌ و زۆر که‌متریش ده‌بێت له‌و تێچووه‌ی که‌ بڕیار وایه‌ له‌ ناوخۆدا بۆ ئاشتی و سه‌قامگیری بدرێت. چون توانیه‌تی ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌کان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ببێته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش نیشانی ده‌دات که‌ ئێران چه‌ند وڵاتێکی به‌هێزه‌ که‌ ده‌توانێت له‌مڕۆدا ئه‌منیه‌ت و ئاسایشی ناوخۆی له‌ ڕێگه‌ی سه‌دان کیلۆمه‌تر دوورتر له‌ سنووره‌کانی خۆیه‌وه‌ دابین بکات.

News Code 10643

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =