وانەیەک بە تیرۆریستەکان دەدەین هەرگیز لەبیری نەکەن

سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە لەشکەرییەکانی ئێران جەختی کرد: بە پشت بەستن بە زانیاریەکان لەسەر هاتوچۆ و پلانەکانی دوژمن، وانەیەکی نوێ دەدەینە تیرۆریستەکان و لایەنگرەکانیان کە هەرگیز فەرامۆشی نەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەوڵی مێهر لە سوپا نیوز؛ هاوکات لە گەڵ بەڕێوە چوونی ڕێوڕەسمی بەرز ڕاگرتنی یادی شەهیدەکانی هێرشە تیرۆریستییەکەی ١٧ ی جۆزەردان کە بە بەشداری کۆمەڵێک لە بەرپرسانی باڵای نیزام و چین و توێژە جیاوازەکانی خەڵک لە قوتابخانەی باڵای شەهید موتەهەری تاران، پەیامی سەردار سەر لەشکەر موحەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە لەشکەرییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستییانەوە خوێندرایەوە.

دەقی تەواوی پەیامەکەی سەر لەشکەری باقری بەم شێوەیەیە:

بە ناوی خودای گەورە و دلۆڤان

شەهید بوونی ژمارەیەک لە هاووڵاتییە خۆشەویست و بە ڕۆژووەکان لە جەنایەتی تیرۆریستی ١٧ ی جۆزەردان لە مەزارگەی ئیمام خومەینی و بینای مەجلیسی شوورای ئیسلامی کە بە دەستی تیرۆریستە پەروەردە کراوەکانی مەکتەبی تیرۆریزمی ئەمریکی- وەهابی، ئەنجام درا، بە ڕێبەری باڵای شۆڕش، گەلی ئێران و هەروەها بنەماڵەی گەورەی شەهیدە زوڵم لێکراوەکان سەرەخۆشی دەڵێم.

بە بەرز ڕاگرتنی یاد و بیرەوەریی ئەو شەهیدە بەڕێزانە، لە ئەم کۆبوونەوە بە شکۆیەدا کە هاو ئاست لە گەڵ پلەی بەرزی شەهیدانی تیرۆر و نەخشاندنی فیداکارییەکان و بەیانی زوڵمەکانیان بەڕێوە دەچێت دەیڵێمەوە:

هیچ شکێک نیە نیزامی سوڵتە و زایۆنی کە بە تێکەڵ کردنی دواکەوتوویی ناوچەکە و بەرپرسانی ڕژێمی خێڵەکی و بێگانە لە گەڵ خەڵک سالاری و دۆلار وەرگەتن لە سعوودییەکان، تیرۆریزمی ڕاهاتوو لە لایەن ڕێکخراوە سیخوڕی و بریندار بووەکان لە لاین بەرەی خۆڕاگریی ئیسلامیی هان داوە بۆ  ڕووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ نەتەوەی ئێران، ئاکامێکی جگە لە شکست و سووک بوونی نابێت.

ئەمە ڕاستیەکە کە هەرگیز ناتوانرێت نکۆڵی لێبکرێت کە گەلی ئێران وەکوو یەکێک لە سەرەکی ترین قوربانیانی تیرۆریزمی دەوڵەتی و پشتیوانی کراو لە لایەن سێ گۆشەی ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنی و ئالی سعوود دێتە ئەژمار و لە ماوەی ٣٨ ساڵی دواییدا زیاتر لە ١٧٠٠٠ کەس لە سەرمایە بەنرخەکانی خۆی لە خەڵکی ئاسایی و بەرپرسانی لە ڕێگای ئیسلام و بەرگری لە ئارمانە بەرزەکانی شۆڕش و وەستان لە بەرانبەر دوژمنی پیس و ئیستکباری جیهانی لە دەست داوە و لە هەمان کاتیشدا خوێنە پاکە ڕژاوەکان وەها داری کۆماری ئیسلامییان پتەو کردووەتەوە کە کاری تیرۆریستانە و گەمەی ئاگر ناتوانێت هیچ درزێکی تێدا دروست بکات.

بە بەشدار بووان لە سەمای شمشێری ئەم دواییانەی سعوودییەکان و ئەوانەی کە هەروا خەریکی پیلان ڕشتن و داڕشتنی شانۆی دژە ئاسایش دژی کۆماری ئیسلامی ئێرانن هۆشداریی دەدەین لە ئاکامی تیرۆریستەکانی ١٧ ی جۆزەردان و هەروەها ئەوەی کە بە سەر ئەندامانی خۆیان لەم ڕۆژانەدا و ئەم ساڵانەی دواییدا، لە شوێنەکانی تری وڵات هاتووە، عیبرەت وەربگرن و لە پەروەردە و دووپات کردنەوەی ئەو بیرە تەنانەت لە بیر و هزری خۆیانیشدا خۆیان ببوێرن.

هێزە سەربازی و ئەمنییەکانی وڵات بە ڕەچاو کردنی تۆڵە سەندنەوە لە ئەنجام دەران  و هۆکارەکانی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەم دواییانە لە تاران، پتەوتر لە ڕابردوو ستراتیژیی رووبەڕوو بوونەوەی کردەوەیی دژی تیرۆریزم دەخاتە دەستووری کاری خۆیەوە و بە پشتیوانیی ئیتیلاعاتی ٨٠ ملیۆنی و زاڵ بوون بە سەر هاتوچۆ و پلانەکانی دوژمن، وانەیەکی نوێ دەدەینە تیرۆریستەکان کە هەرگیز فەرامۆشی نەکەن.

لە کۆتاییدا وێڕانی پاڕانەوە لە خودای گەورە بۆ بەخشین و بەرز کردنەوەی پلەی شەهیدانی هێرشە تیرۆریستییەکەی مەزارگە  و مەجلیس، بە ئەرکی سەر شانی خۆمی دەزانم لە هەوڵ و تێکۆشان و ڕووبەڕوو بوونەوەی تەواویی بنکە و ڕێکخراوە سەربازی، ئینزامی و ئەمنییەکان بە تایبەتی سوپای پاسداران، هێزی ئینتزامی و وەزارەتی ئیتلاعات لە گەڵ تیرۆریستەکان لە ئەو کارەساتە تاڵە دەس خۆشی بکەم.

سەر لەشکەر پاسدار موحەمەد باقری

سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە لەشکەرییەکانی ئێران

News Code 10618

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =