زانیاری له‌سه‌ر کوژرانی ئه‌بووبه‌کر به‌غدادی له‌ ڕه‌قه‌

هه‌ندێ ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی ده‌نگۆی کوژرانی ئه‌بووبه‌کر به‌غدادی سه‌رکرده‌ی گرووپی تیرۆریستی داعشیان بڵاو کردووه‌ته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، سپۆتنیکی ڕووسیا له‌ هه‌واڵێکدا نووسی ئه‌بووبه‌کر به‌غدادی سه‌رکرده‌ی داعش کوژراوه‌.

هه‌روه‌ها ئاژانسی ده‌یلی میرۆری بریتانیاش ڕاپۆرتی داوه‌ که‌ ئه‌بووبه‌کر به‌غدادی سه‌رکرده‌ی گرووپی تیرۆریستی داعش له‌ هێرشه‌کانی ڕۆژانی رابردوو بۆ سه‌ر شاری ڕه‌قه‌ کوژراوه‌.

 ئه‌گه‌رچی ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی سووریا ئه‌م هه‌واڵه‌ی بڵاوکردووه‌ته‌وه‌ هێشتا هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی فه‌رمی ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشتڕاست نه‌کردووه‌ته‌وه‌.

 پێشتریش چه‌ندین جار میدیا و ڕاگه‌یاندنه‌کانی جیهان له‌ کوژرانی ئه‌بووبه‌کر به‌غدادی هه‌واڵیان دابوو.

News Code 10606

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =