دوو پێشانگای قورئانی و کتێب له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

له‌ شاری سنه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای کوردستان دوو پێشانگای کتێبه‌ قورئانییه‌کان و خۆشنووسی قورئانی و وته‌ ئاینییه‌کان له‌ گه‌له‌ری هونه‌ر و دیار به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، له گه‌له‌ری هونه‌ری شاری سنه‌ پێشانگای ئاسه‌واره‌ مه‌کتووبییه‌کانی قورئان له‌ میانه‌ی ڕۆژانی مانگی ڕه‌مه‌زان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و له‌ گه‌له‌ری دیاری سنه‌ش پێشانگای ئاسه‌واره‌ خۆشنووسییه‌کانی هونه‌رمه‌ندانی کورد له‌ ئایه‌ت و وته‌ ئاینییه‌کان نمایش ده‌کرێت.

به‌رپرسی چالاکییه‌ قورئانییه‌کانی پارێزگای کوردستان له‌مباره‌وه‌ وتی: ئه‌م پێشانگایه‌ به‌ ئامانجی په‌ره‌دانی هه‌رچی زیاتر به‌ فه‌رهه‌نگی قورئانی و ڕێنوێنییه‌ قورئانییه‌کان به‌ڕێوه‌ چووه‌.

خاتوو ته‌ڵا ڕه‌حیمی له‌مباره‌وه‌ وتی: له‌ گه‌له‌ری هونه‌ر ۱۱ به‌ش بۆ نمایش دانی ئه‌و کتێبانه‌ و ئاسه‌واره‌نه‌ی سه‌باره‌ت به‌ قورئان نووسراون و به‌رهه‌م هاتوون ڕێکخراوه‌. هه‌روه‌ها له‌م به‌شانه‌دا شاره‌زایانی قورئانی به‌شداریان کردووه‌ و وڵامی پرسیاره‌کانی خه‌ڵک ده‌ده‌نه‌وه‌.

ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: به‌شێکی ئه‌م پێشانگایه‌ تایبه‌ته‌ به‌ منداڵان، به‌ بابه‌ت و چیرۆک و شێعری قورئانی، هه‌روه‌ها منداڵان له‌م به‌شدا ده‌توانن سه‌رقاڵی نیگارکێشی به‌ ناوه‌ڕۆکی قورئانی بن که‌ بۆ ماوه‌ی ۱۰ ڕۆژ درێژه‌ی هه‌یه‌.

شایانی باسه‌ له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ له‌ گه‌له‌ری دیاری شاری سنه‌ که‌ سه‌ر به‌ که‌رتی تایبه‌ته‌ پێشانگایه‌کی خۆشنووسی له‌ به‌رهه‌مه‌ قورئانییه‌کانی هونه‌رمه‌ندانی کورد به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و ئه‌م پیشانگایه‌ تاکوو کۆتایی مانگی ڕه‌مه‌زان درێژه‌ی هه‌یه‌.

News Code 10604

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 9 =