پەیامی سەرەخۆشی ڕۆحانی بە ئەردۆغان/کردەوە تیرۆریستییەکان سەرناکەون

سەرۆک کۆماری ئێران دوای تەقینەوە تیرۆریستییەکەی دوێنێ ئەنقەرە،پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ هاوتا تورکیاییەکەی نارد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر،حوجەتولئیسلام حەسەن ڕۆحانی،سەرۆک کۆماری ئێران دوای ڕووداوی تیرۆریستی لە ئەنقەرە،لە پەیامێکدا بۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا،وێڕای سەرەخۆشی لە ئەو و گەلی تورکیا،ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران وەک قوربانی تیرۆریزم،هەمیشە ئەم جۆرە کردەوە دزێوانەی ئیدانە کردووە و پێیوایە کە ئەم کردەوە ناحەزو تیرۆریستیانە سەرناکەوێت.
 دەقی پەیامەکەی حەسەن ڕۆحانی بەم شێوە بڵاوکراوەتەوە؛


بسم‌الله الرحمن الرحیم
بەڕێز ڕەجەب تەیب ئەردۆغان
 سەرۆک کۆماری تورکیا
 هەواڵی ڕووداوی دڵتەزێنی تیرۆریستی تەقینەوەی بۆمب لە ئەنقەرە و کوژران و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆر لە گەلی خۆشەویستی تورکیا بووە هۆی خەم و پەرۆشی ئێمە.
 وێڕای سەرەخۆشی کردن لە بەڕێزتان و گەلی دۆست و دراوسێ تورکیا،کۆماری ئیسلامی ئێران وەک قوربانی تیرۆریزم،هەمیشە ئەم جۆرە کردەوە دزێوانەی ئیدانە کردووە و پێیوایە کە ئەم کردەوە ناحەزو تیرۆریستیانە سەرناکەوێت.

 داوا لە خودای گەورە دەکەم قوربانیانی ئەم رووداوە ببەخشی و شیفای برینداران بادت و داوای سەبووری و سەربەرزی بۆ تورکیا دەکەم.
 حەسەن رۆحانی
سەرۆک کۆماری ئێران

News Code 106

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =