بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە رۆیتێرز، جان کری لەو بەیاننامەدا نووسی: داخرانی دۆسیەی "پی ئێم دی" بەو مانایە نییە کە گەر گومانێک سەبارەت بە چالاکییە نهێنییە ناڤۆکییەکانی ئێران لە داهاتوو بێتە ئاراوە، رێگری لە توێژینەوەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناڤۆکی لەوبارەدا دەکرێت.
کێری دوای خستنەڕووی ئەو بابەتە وتی پێشوازی دەکات لە تاوتوێ کران و داخرانی دۆسیەی "لایەنی شیمانەکراوی سەربازی" (پی ئێم دی)ی پلانی ناڤۆکی ئێران لە ئەنجومەنی باڵای ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەو بەیاننامەیەدا کە سەبارەت بەو ڕووداوە بڵاوی کردۆتەوە، وتیشی کە ئەم بڕیارنامەیە ئەو ئیزنە بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی دەدات، هەتا بە وردبینییەوە بڕوانێتە جێبەجێ کرانی تێکرایی و دروستی بەرجام.
جان کری زیادیشی کرد: "ڕاپۆرتی دووهەمی ئەمیندرای گشتیی ئاژانس لە مانگی دیسامبێر، هاوڕێژە لە گەڵ ئەوشتەی کە ماوەیەکە ویلایەتە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ڕابردووی پلانی ناڤۆکیی ئێران لێی ئاگادارە.
بۆچوونی ئێوە