کرانەوەی باڵوێزخانە و کۆنسوڵخانەی عەرەبستان لە بەغدا و هەولێر

عەرەبستانی سعوودی دەیەوێت نوێنەرایەتییە دیپلۆماتیکەکانی خۆی لە بەغدا و لە پایتەختی هەرێمی کوردستان بکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە رویتێرز، عەرەبستانی سعوودی پاش ۲۵ ساڵ باڵوێزخانەی خۆی لە بەغدا دەکاتەوە. بۆ ئەو مەبەستە بڕیارە نوێنەرێکی عەرەبستانی سعووذی حەوتەی داهاتوو سەردانی عێراق بکات.

لە ساڵی ۱۹۹۰ی زایینیەوە عەرەبستانی سعوودی پاش هێرشی سەدام حسێن دیکتاتۆری پێشووی عێراق بۆ سەر کوەیت، باڵوێزخانەی خۆی لەو وڵاتە داخست.

عەبدوڵڵا عەسکەر سەرۆکی کۆمیتەی دەرەوەیی پەرلەمانی عەرەبستانی سعوودی و ڕاوێژکاری پاشای سعوودی لە سیاسەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە پاگەندەی کرد کە مەبەست لەوکارە گەڕاندنەوەی عێراق بۆ ناو کۆمەڵگای عەرەبییە.

پێدەچێت کە هاتنە سەرکاری حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق کاریگەری بووە لە کرانەوەی باڵویزخانەی عەرەبستان لە عێراق. عەرەبستان بەردەوام نووری مالیکی بە پشتیوانی لە گرووپەکانی لایەنگری ئێرانی تۆمەتبار دەکرد.

بە وتەی بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستان، ئەو وڵاتە دەیەوێت لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانیش کۆنسووڵخانە بکاتەوە.

کارناسێکی عێراقی نزیک لە بەرپرسانی سعوودی دەڵێت ئەو کارەی عەرەبستان لە پێناو پشتیوانیی زیاتر لە عەبادی لە بەرامبەر ئێران و گرووپە شیعەکانی لایەنگری نووری مالیکی ئەنجام دراوە.  

News Code 1057

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =