تیرۆریزم کێشەیەکی جیهانییە/ ڕووداوی تیرۆریستی تاران ئیدانە دەکەین

وەزیری دەرەوە بە دەربڕینی داخ و کەسەر لە ڕووداوی تیرۆریستی لە تاران، وتی: ئەو کارە تیرۆریستییە ئیدانە دەکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران کە ڕۆژی چوارشەممە بۆ دیداری فەرمی لە تورکیا سەفەری کردووە. لە ئایینی پێشوازی لە ناوبراو لە فڕۆکەخانەی ئسێن بوعای، بە دەربڕینی داخ و کەسەر لە ڕووداوی تیرۆریزستی لە تاران وتی: تیرۆریزم کێشەیەکە کە لە ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و جیهان لە گەڵی ڕووبەڕووین.

زەریف زیادی کرد: لە بواری ئاسایش و کاری تیرۆریستییەوە دۆخێکی زۆر خراپ بە سەر ناوچەکەدا زاڵە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە گشتی ناوچەکە نائەمنە، وتی: ئەو کارە تیرۆریستییە ئیدانە دەکەین.

بە ڕاپۆرتی مێهر، سەریف بۆ دانوستان لە گەڵ بەرپرسانی تورکیا سەبارەت  بە پێوەندیی دوو لایەنە و پرسە ناوچەییەکان نیوەڕۆی ئەمڕۆچووە ناو ئەنقەرە.

News Code 10533

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =