ڕێنوێنی شەمەندەفەرێکی مێترۆی تاران دەستگیر کرا

سەرپەرشتی دادسەرای جەنایی وتی: ڕێنوێنی شەمەندەفەرێکی ڕووداوی هاتوچۆی دوو شەمەندەفەری مێترۆی تاران، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە دەستگیر کرا و بۆ لێکۆڵینەوە ڕوانەی دادسەرا کرا.

قازی موحەمەد شەهریاری لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر، بە ئاماژە بە ڕووداوی پێکادانی دوو شەمەندەفەری میترۆ کە دوانیوڕۆی ڕۆژی ڕابردوو لە وێستگەی تەردەشت رووی دا وتی: بەختەوەرانە ئەو ڕووداوە نەبووە هۆی مەرگی هیچ کەسێک بەڵام بە پێی دوایین هەواڵەکانی ئورژانس ٥٠ کەس لە موسافرەکان بریندار بوون کە زۆربەیان زوو لە نەخۆشخانە چارەسەر یان بۆ کراوە.

شەهریاری وتی: ڕێنوینی ئەو شەمەندەفەرەی لە دواوە بوو بە هۆی کەمتەرخەمی و هاوکاری نەکردن لە گەڵ ئۆپێراتۆری وێستگە بە شێوەی کاتی دەسبەسەرکراوە و لێکۆڵینەوەکان درێژەی دەبێت.

News Code 10525

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =