ئاگر له‌ دارستانەکانی کرماشان کوژرایەوە

جێگری فەرمانداری قەسر شیرین رایگه‌یاند که‌ ئاگر کەوتنەوەی دارستانەکانی زاگرۆس لە بەرزاییەکانی بازی درزا شەرەف لە سەرپێڵ زەهاو، قەسر شیرین و گیلان ڕۆژاوا لە سنووری پارێزگای کرماشان کوژرایه‌وه‌.

نعمەتوڵڵا ناز پەروەردە لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر، لە ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ی بەربڵاو لە بەرزاییەکانی بازی درزا لە شارەکانی سەرپێڵ زەهاو، گیلانی ڕۆژاوا و قەسر شیرین لە سنووری پارێزگای کرماشان هەواڵی دا.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو ئاگر کەوتنەوە بە هەوڵی هێزەکانی فریا کەوتن و یارمه‌تی هێزی بەسیج و سوپا و ... کاتژمێر ٢١ ی شەوی ڕابردوو کوژایەوە بەڵام دووبارە ئاگر لە بڕێ شوێنەوە دەستی پێکرد کە لە کۆتاییدا بە هەوڵی هێزەکان کاتژمێر ٢ ی نیوەشەو کوژرایەوە.

News Code 10504

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 15 =